رژیمی عێراق بۆ دژایەتی ھەرێمی كوردستان داوایەك لە توركیە و ئێران دەكا

0
974

عێراق بە فەرمی داوای لە ئێران و توركیە كردووە، دەروازە سنوورییەكان لەگەڵ ھەرێمی كوردستان دابخەن.

ئەحمەد مەحجوب، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاشكرایكرد، وەزارەتەكەیان داواكارییەكی فەرمی داوەتە ھەردوو باڵیۆزخانەی توركیە و ئێران لە بەغدا، بۆ داخستنی دەروازە سنوورییەكانییان لەگەڵ ھەرێمی كوردستان، تاكو لە رووی كارگێڕییەوە رادەستی حكومەتی عێراق دەكرێن.

ھەروەھا داواشكراوە ھەموو كاركردنێكییان تەنیا لەگەڵ حكومەتی بەغدا بێت.

ھەر لەبارەی بڕیارەكانی عێراق بۆ گەمارۆدانی ھەرێمی كوردستان پێشتر مەولود چاویش ئۆغلو، وەزیری دەرەوەی توركیە رایگەیاندبوو، حكومەتی توركیا نیازی ئەوەی نییە بۆری نەوتی ھەرێمی كوردستان رابگرێت، بەڵام ئەگەر بێت و حكومەتی عێراق ئەو داوایە لە توركیە بكات، ئەوا دەبێت ھەناردەی نەوتی ھەرێمی كوردستان كە لە رێگەی توركیەوە ھەناردەی بازاڕە جیھانییەكان دەكرێت رابگیرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە ڤلادومێر پوتن سەرۆكی رووسیە ئەوەی خستەڕوو، راگرتنی ھەناردەی نەوتی ھەرێمی كوردستان، لە بەرژەندی ھیچ لایەكدا نییە و لەھەمانكاتدا كاریگەری نەرێنی بۆسەر بازاڕی جیھانی دەبێت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.