کوردانی خۆراسان لە بەرە بەری کارەساتی مرۆیی‌دان +وێنە

0
1452

زیاتر لە نیوەی خۆراسانی باکوور کە زۆربەی دانیشتوانەکەی هاوونیشتامنیانی کورد پێکی دینن، تووشی وشکەسالی و قەیرانی بێ ئاوی هاتوون.

بەپێی راپۆرتەکان، لەسەدا ٥١ی ئەو پارێزگایە وشکەساڵییەکی لەرادەبەدەر، لە سەدا ٣٦ی بە شێوەی نێونجی تووشی وشکەساڵی ماڵویرانکەر هاتوون.

زۆربە کوردانی دانیشتووی گوندەکان بە کەرەسەی زۆر سەرەتایی لە کانیە دوورەکان و بەکەڵک وەرگرتن لە وڵاغ ئاوی رۆژانەیاند ابین دەکەن.

بەپێی راپۆرتی هەوالدەریی مێهر، بەشی زۆری گوندنیشن و کۆچەرییەکان، لەبەر بێ ئاوی مەڕ و ماڵاتیان فرۆشتووە.

سەرەڕای ئەو قەیرانە گەورەیە، هیچ لایەنێکی حکوومەتی ئێران ئاوری لێ نەداونەتەوە.

ساڵی ١٣٨٤ی هەتاوی لە بڕیارێکی سیاسی دا پارێزگای خۆراسان بۆ ٣ پارێزگا دابەش بوو، هاووڵاتییانی کوردی دانیشتووی خوراسان بە سەر دوو پارێزگای خۆراسانی باکوور و خۆراسانی رەزەویدا دابەش کران، بە چەشنێک کە زیاتر لە ٦٠٠ هەزار کەس لە حەشیمەتی کوردانی ئەو ناوچەیە کە لە شارەکانی، قوچان،لایین،چناران نیشتەجێ بوون کەوتنە سەر پارێزگای خۆراسانی رەزەوی .

وێنە: مەجید هەقدۆست

  

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.