٤ كه‌س له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات ماوه‌ی زیاتر له ٢ مانگ و نیوه له شاری كامیاران ده‌سبه‌سه‌ر كراون و چاره‌نووسیان ناڕوونه.
٤ كه‌س خه‌ڵكی ئاوایی موچشی سه‌ر به شاری كامیاران به ناوه‌كانی فه‌رهاد ساعێد موچشی، په‌یام ساعێد موچشی، سیروان ساعێد موچشی و حوسێن ساعێد موچشی زیاتر له ٢ مانگ و نیوه له لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری كامیاران بۆ شوێنێكی ناڕوون ڕفێندراون.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كانیان تا ئاماده‌كرانی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی ئه‌م چوار كه‌س له‌به‌ر ده‌ستدا نییه‌و هه‌روه‌ها ده‌گوترێ چه‌ندین جار سه‌ردانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه‌و كامیارانیشیان كردوه به‌ڵام كاربه‌ده‌ستانی ئه‌م ئیداره‌یه تا ئێستا له شوێنی ڕاگرتن و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی كه تاوانێكیان كردبێ خۆیان بواردوه.
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران ده‌ستبه‌سه‌رکردنی 4 که‌س له لایه‌ن هێزه‌کانی ڕێژیمه‌وه له شاری کامێاران