زنجیره‌یەک مان گرتن‌و ناره‌زایه‌تی ده‌ربڕینه‌کان له ناوه‌ندی پارێزگاکانی ئیلام، سنه و کرماشان بەڕێوەچوو.
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٨ی ڕێبه‌ندان کۆمه‌ڵیک له مامۆستایانی ئیداره‌ی په‌روه‌رده‌و بارهێنانی ناوچهی١ بۆ ناره‌زایه‌تی ده‌ربڕین له بابه‌ت پێ نه‌درانی مووچه‌و حه‌قده‌سته دواکه‌وتووه‌کانیان له به‌رده‌م ئه‌م ئیداره‌یه له شه‌قامی موده‌ریس کۆبوونه‌وه.
له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه کۆمه‌ڵێک له پیرسۆنێلی رێکخراوی پیشه‌سازییه بچووکه‌کانی ئیلام به مه‌به‌ستی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین بە دواکه‌وتنی مووچه‌ی ٢ مانگی خۆیان له به‌رده‌م ئه‌م ڕێکخراوه له شارۆچکه‌ی پیشه‌سازیی ئیلام خۆپێشاندانێکیان وه‌ڕێ خست.
هه‌ر له شاری ئیلام کۆمه‌ڵێک له کارگێرانی شیرکه‌تی “ئابخیزداران” که مووچه‌ی مانگی به‌فرانباریان نه‌دراوه‌تێ، له ڕێگه‌ی خۆپێشاندانه‌وه تووڕهییو ناره‌زایه‌تی خۆیان بەو دۆخە ده‌ربڕی.
له شاری سنه‌ش گرووپێک له کارمه‌نده‌کانی شیرکه‌تی به‌رهه‌م هێنه‌ری “لوله گستر” هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له شوێنی ئه‌م شیرکه‌ته له شارۆچکه‌ی سه‌نعه‌تیی دێولان کۆبوونه‌وه.
له کرماشانیش کۆمه‌ڵێک له پێرسۆنێلی فروشگای ته‌عاونیی فه‌رهه‌نگیان که له بابه‌ت دواکه‌وتنی مووچه‌کانیان وه‌زاڵه هاتبوون، له نزیک ئه‌م ته‌عاونییه له شه‌قامی موعه‌لیمی شه‌رقی کۆبوونه‌وه‌و داوای مافه‌کانی خۆیان کرد
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران به‌رده‌وامی مان گرتن و خۆپێشاندان له شاره‌کانی سنه، ئیلام‌و کرماشان