توند و تێژی دژی ژنان ، نووسەر ئارۆ سەمەدی

0
1379

ژنان لە کۆمەڵگای کوردستاندا…
ئەو توندووتیژیانەی کە بەرانبەر ژنان دەکرێ

کوردستان بە هۆی ژێر دەستی کۆمەڵگا و نەبوونی دەوڵەتێکی سەربەخۆ هەمووکات مەیدانی توندووتیژی بووە بە تایبەت بۆ ژنان ، و بە کۆمەڵگایەکی پیاوسالارانە چاوی لێدەکرێ بەڵام بە داخەوە زۆر جار توندووتیژیەکان بەربڵاوتر دەبێ و جیا لە سەرکوتی کۆمەڵگا بە نیسبەت کۆمەڵگا و ژنان، بنەماڵە دەبێتە گرینگترین فاکتور بۆ توندوتیژی و سەرکوتی ژنان .

لێرەدا کچان و ژنانی کوردستان بە هۆی نەبوونی چەند هۆکار وەک : ئایین و مەزهەب ، پیاو سالاری ، بە نامووس زانینیان لە لایەن پیاوانی بنەماڵە و ئەو بیرۆکەی کە پیاوان پێیان وایە ژن نامووسی ئەوانە و لە هەمووی خراپتر ئەو بیرۆکەیە کۆنە کە ژن “ضعیف” یە کە بە داخەوە لە لای زۆربەی کچان بووەتە باوەڕێک، وایکردووە بە ئاسانی بتواندرێ دژیان هەموو کارێ بکرێ و مافەکانیان لێ زەوت بکەن نەتوانن هیچ هەڵوێستێک بگرن و دەری ببڕن.

توندووتیژی بەرانبەر بە ژنان لە کۆمەڵگای ئێمەدا هەر ئەوەنییە کە ژنان لە ژێرباری ئەشکەنجەدا بن یان خود کوشتنی ئەوان تەنیا توندووتیژی نییە
بۆ وێنە:حیجابی زۆرەملێ، بێبەش کردنی ژن لە خوێندن یان ئەوەی کە نەتوانن چارەنووسی خۆیان،خۆیان دیاری بکەن و… ئەوانە هەموو توندووتیژی بەرانبەر ژنان بە ئەژمار دێت.

فاکتۆرێکی دیکە نەبوونی تۆڕەمەڵایەتییەکان و کاروباری یاساییە بەرانبەر بەم توندوتیژیانە، سۆشیال میدیا بە خۆەشحاڵیەوە هەوڵیداوە و لەم دوایانەدا توانیوە تا ڕادەیەک ئەو کارەساتەی کە بەرانبەر بە ژنان لە نێو بنەماڵەدا دژیان دەکرێ ئاشکرا بکرێ کە بە داخەوە لەم بوارەشدا گرینگی بە هێزی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بە میدیایی کردن و ئاشکرا کردنی نەدراوە و پشت گوێیان خستووە.

هەروەها نەبوونی یاسایەکی بنەڕەتی لەو وڵاتەی کە ژنانی رۆژهەڵاتی تێدا دەژین وایکردووە ژنان بێدەنگی بەرانبەر توندوتیژیەکە بکەن و هەموو ئەم توندووتیژیانە دەستیان داوەتە دەستی یەک بۆ ئەوەی بنەماڵە و بە تایبەت پیاوان بتوانن بە ئاسانی دەس بۆ هەموو شتێک بەرن لە دژی ژنان.

لەم دوایانەدا شاهدی ئەوە بووین چەندین ژن لە لایەن پیاوەکانیان کوژران و یان سووتێندراون بێ ئەوەی دادگایی بکرێن و سزا بدرێن و بە سزای کارەکانیان بگەن ، نەبوونی یاسایەک کە پێش بە توندتیژیەکان بگرێ کەواتە ئەو توندووتیژیانە دەبێتە نەریت لەو کۆمەڵگا.
رۆژانە دەیان و سەدان کچ و ژنی وەک من و تۆ هەیە کە بە بێ هیچ تاوانێک و تەنیا بە تاوانی رەگەزی سەرکوت دەکرێن بێ ئەوەی رێگایەک بزانن بۆ دەرباز بوونیان و ترسی دەڕبرینیان هەیە لەوەی کە بە چ تاوانێکەوە لەلایەن پیاوانەوە مافەکانیان لێ زەوت کراوە.

ڕۆژی ٢١ی ئۆکتۆبر ڕۆژی وشیارکردنەوە لەسەر هەبوونی توندوتیژی نێو بنەماڵەیە، ئەمساڵ ئەم ڕۆژە بە پێنجشەممەی بەنەوش ناودێر کراوە.

لە هەر وڵاتێک قەیرانی ئابووری هەبێت
توندووتیژی لە بنەماڵەدا زۆر دەبێت و ئەوەش دەبێتە کلتوور بە تایبەت بۆکچان و ژنان ، و بەتایبەتیتر بۆ ژنانێک کە لە بواری ماڵیەوە سەربەخۆ نین کە لە کوردستاندا ئەم دیاردەیە بووەتە کارەساتێکی گەورە .
لەم ڕۆژەدا ئەو قوربانیانە هان دەدرێن کە هەوڵ بدەن لەسەر ئەو توندوتیژییانەی لەسەری ئەنجام دەدرێ قسە بکات و چیدی توندوتیژی نەشارێتەوە،بەڵام بەداخەوە زۆربەی هەرە زۆری کچان و ژنان لە نێو کۆمەڵگای ئێمەدا بەرانبەریان بێدەنگن. ئەوەش هۆکارەکەی دەگەڕێتەوەسەر ئەوەی کە وشەی ” ئابڕوو”یان کردووەتە هۆکاری بێدەنگی خۆیان. یان هۆکارەکانی دیکە.

من وەک ژنە پێشمەرگەیەک کە دژ بەو توندووتیژیانە هەستاومەتەوە و خۆم بە پێشەنگی ئەو کۆمەڵگایە دەزانم و دەتوانم بە شانازییەوە بڵێم ژنانێک وەک من دەتوانن ڕۆڵ بگێڕن بەرانبەر بەهەر جۆرە توندووتیژیەک
هیوادارم کچان و ژنان لە بەرانبەر هەر زۆڵمێک کەلە لایەن کۆمەڵگا یان پیاوانەوە بەرانبەریان دەکرێ چیتر نەچنە ژێر باری هەر زۆڵمێکەوە و لێرەدا بەهێزبوونی خۆیان بسەلمێنن و بیسەلمێنن کە ئەوانیش دەتوانن مافەکانی خۆیان بەدەست بێنن و بتوانن سەربەست بژین

لە کۆتایی باسەکەماندا هەروا کە باسمانکرد نابێ لە هەمبەر هەر توندووتیژیەک کە بەرانبەر بە ڕەگەزی مێ دەکرێ بێدەنگ بین
ئێمە دەبێ هەموومان خۆمان بە پێشەنگی هەر جۆرە توندووتیژیەک بزانین، تا پێش بە پەرەسەندنی ئەو توندووتیژیانە لە کۆمەڵگا بگرین. تا ڕۆژانە چیتر هیچ ژنێک نەبێتە قوربانی لە ژێر ناوی نامووس.

نووسەر ئارۆ سەمەدی پێشمەرگەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.