یەکەم خەڵاتی کورته چیرۆکی حەسەن قزڵجی لە بۆکان بەرێوە دەچێ

0
858

ڕۆژی کورد

 ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان لە مالپەڕی تایبەتی خۆیدا ىڵاویکرەوە؛ یەکەم خەڵاتی کورته چیرۆک به ناوی پێشەنگی کورته چیرۆکی کوردی حەسەن قزڵجی له بەهاری ۱۳۹۵ بەڕێوه دەبا  و هیوا دەخوازێ که ئەم رەوته له ساڵانی داهاتووشدا درێژه بدا.   ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان مەرجەکانی بەشداری لەم کێبەرکێیە بەم شێوەیە ڕادەگەیەنێت:

١ هەر نووسەرێکی کورد له هەر کوێی دونیا دەتوانێ بەشداری خەڵات بکا.

٢ چیرۆکەکان پێویسته به شێوەزاری سۆرانی بنێردرێن ئەمەش نەک لە بەر بایەخ دان بەم شێوەزاره بەڵکوو لە بەر توانستەکانی خوێندنەوه و لێکدانەوه و داوەرییه.

٣ چیرۆکەکان نابێ له ٦٠٠٠ وشه تێپەڕن و پێوسته به فۆنتی یونیکورد و له سایزی ۱۴ تەنیا له رێگەی ئیمەیلی دیاریکراوەوە بەڕێ کرێن.

٤ هەر نووسەرێک دەتوانێ تەنیا به یەک چیرۆک بەشداری خەڵات بکات.

٥ چیرۆکەکان نابێ پێشتر له هیچ کتێب یا گۆڤارێک بڵاو کرابێتنەوه.

٦ پێوێسته ناو و شۆرەت ، ناونیشان و ژومارە تەلەفون له لاپەڕەیەکی جیاوازدا له گەڵ چیرۆکەکان بەڕێ کرێ.

٧ چیرۆکەکان دەبێ تا رێکەوتی ۱۳۹۵/۳/۱۵ واته ۴ی جوەنی ۲۰۱۶ بەرێ کرێن. چیرۆکه هەڵبژاردەکان تا ۱۵ رۆژ دوای ئەم رێکەوته رادەگەێیندرێن و پەیوەندی به نووسەرەکانیانەوە دەگیرێ بۆ وەرگرتنی خەڵات.

۸ سێ چیرۆکی هەڵبژارده لە لایەن لێژنەی داوەری جیا له بەخشینی خەڵاتی ماڵی و رێزلێنان، له لایەن لێژنەی داوەری رەخنه و لێکدانەوەیان له سەر دەنووسرێ و لە گەڵ ئەم لێکدانەوەیه بڵاو دەکرێنەوە.

۹ ده چیرۆک له لایەن لێژنەی داوەری بۆ بڵاو کردنەوه هەڵدەبژێردرێن.

۱۰ لێژنەی داوەری یەکەم خەڵاتی کورته چیرۆکی حەسەن قزڵجی بریتین له بەرێزان رەحیم عەبدولڕەحیم زادە، بریا کاکەسووری و ئەمجەد غوڵامی کە ئەرکی هەڵسەنگاندنی کارەکانیان له ئەستۆ گرتووه.

۱۱ هەرکات بۆ دەستەی بەڕێوەبەر یان لێژنەی داوەری ئاشکرا بێ نووسەرێک هەرکام له مەرجەکانی رەچاو نەگرتووه مافی ئەوەیان هەیه چیرۆکەکه له خەڵات بێننه دەرێ.

ئیمەیلی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان بۆ ناردنی چیرۆکەکان:
xelatichirok@gmail.com

لێژنەی بەڕێوەبەری یەکەمین خەڵاتی کورتە چیرۆکی حەسەن قزڵجی:
جەلال نەجاری
مەحموود محەمەدیان
رووبار بوداغی
کەماڵ کەریمی
مەحسین مستەفازادە

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.