Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران ئاڵمان: دوو ئێرانی بە تاوانی سیخوڕی کردن لەسەر دژبەرانی ڕەژیم دادگایی دەکرێن

ئاڵمان: دوو ئێرانی بە تاوانی سیخوڕی کردن لەسەر دژبەرانی ڕەژیم دادگایی دەکرێن

0
1167

بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی ئاسۆشێتدپرێس، دۆینێ هەینی، ٢٠ی خاکەلێوە، دادستانی فیدرالی ئاڵمان، دەرچوونی سزانامەی مەیسەم. پ ٣١ ساڵە و سەعید.ر ٣٣ ساڵەی ڕاگەیاند کە ماوەی  دوو حەوتوو لەوەی پێش، بەسەریاندا سەپاوە.

ئەو دوو کەسە کە ناوی تەواویان بە هۆی یاساکانی ئاڵمان، ئاشکرا نەکراوە، سەردەمانێک ئەندامی ڕێکخراوی موجاهیدینی خەڵکی ئێران ىوون.

ئەو دوو کەسە هەر دووکیان بەتاوانی سیخوڕی بۆ دەزگای ئیتلاعاتی ئێران گیرابوون و دانیان بە تاوانی خۆیاندا ناوە. مەیسەم.پ تا مانگی ژانویەی ٢٠١٣ و سەعید.ر تا مانگی ئوتی ٢٠١٤، کاری سیخوڕییان بۆ دەزگا ئیتلاعاتییەکانی ئێران ئەنجام داوە.

ئەو دوو کەسە لە لایەن دەزگای ئیتلاعاتی ئێران ڕاسپێردرابوون تا زانیاری لەسەر ئەندامەکانی سازمانی موجاهیدینی خەڵکی ئێران و شۆڕای بەرگری نەتەوەیی (شۆرای مقاومەتی میللی) ئێران، لە ئاڵمان و وڵاتانی تری یەکگرتووی ئەوروپا، کۆ بکەنەوە.

بەپێی لێدوانی هەندێ چالاکوانی سیاسی لە تاراوگە، کۆماری ئیسلامی بە بەردەوامی هەوڵی داوە پەیوەندی بەو چالاکە سیاسییانە بکات کە سەردەمانێک لە حیزب و ڕێکخراوەکاندا ئەندام بوون و ئێستا بە هەر هۆیەک بێ چوونە وڵاتێکی ئوروپایی. کۆماری ئیسلامی لە دوو ڕێگای پێدانی پووڵ و پێدانی ئیزنی گەڕانەوە بۆ ئێران، ئەو کەسانە بۆ لای خۆی ڕادەکێشێ و ویست و داخوازییەکانی خۆی لە ڕێگای ئەم کەسانەوە جێ بە جێ دەکات.

چالاکێکی سیاسی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بێ لە وڵامی ڕۆژی کورددا دەڵێ: جیا لە سیخوڕی یەکێکی تر کە ئەرکەکانی ئەو کەسانە بریتییە لە گێرەشێوێنی لە نێوان حیزب و ئۆپۆزیسیۆن و دژبەرانی کۆماری ئیسلامی و بە سەرنجدان بەوەی کە خودی ئەو کەسانەش ماوەیەک ئەندامی ئەو حیزبانە بوون، کەمتر کەس بیری سیخوڕییان لەسەر دەکات و بەو شێوەیە دەبنە هۆی پێکناکۆکی و دووبەرەکی لە ناو حیزب و ئەندامەکانیان و پرۆسەی یەکگرتوویی و پێکهاتنی بەرە لە نێو حیزبەکان دژوارتر دەکەن.

ئەو هەڵسووڕە سیاسییە هەروەها گوتی: یەکێک لە هۆکارەکانی مل دانی ئەو کەسانە بۆ داواکارییەکانی کۆماری ئیسلامی، زەختی بنەماڵە و بەتایبەت خێزانی چالاکوانانی پێشووی سیاسی و ئەندامی پێشووی حیزبەکانە بۆ چوونەوە بۆ ئێران و لە ئەنجامدا ناچار ىوونی ئەو کەسانە بۆ سەردانی سەفارەتی ئێران و دواتر هاتنە ئارای ئەو داواکارییە لە لایەن ئێران و مل دانی ئەو کەسانە بۆ داخوازییەکانی ئێران.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوویەکەم خەڵاتی کورته چیرۆکی حەسەن قزڵجی لە بۆکان بەرێوە دەچێ
بابەتی دواترکەوناراترین گوند لە هەورامان دۆزرایەوە

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان