Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران یەکێتی ئوروپا: تاقیکردنەوەی موشەکیی ئێران پێشێل کردنی ڕێککەوتنەکان نییە بەڵام کێشە خوڵقێنە

یەکێتی ئوروپا: تاقیکردنەوەی موشەکیی ئێران پێشێل کردنی ڕێککەوتنەکان نییە بەڵام کێشە خوڵقێنە

0
848

تاقیکردنەوەی ٣ موشەکی ئێران لە ماوەی ٢ ڕۆژدا، هەاریەکیزۆری لێکەوتەوە و ئەمریکا و ئاڵمان و فەڕانسە و ئیسراییل، هەڵوێستی تووندیان لە هەمبەر گرت و ئەمریکا بە پێشێل کردنی بەرجام ـی ناو برد، بەڵام یەکێتی ئوروپا ڕایگەیاند کە ئەو ەپێشێل کردنی ڕێککەوتننامە و بڕیارنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان نییە.

نوێنەری یەکیەتی ئوروپا بۆ سیاسەتی دەرەوە گوتی: تاقیکارییە موشەکییەکانی ئەو دواییانە ئێران، پێشێل کردنی ڕێککەوتننامەی ناوکی نییە و یەکێتی ئوروپاش لە ئێستادا گەرەکی نییە گەمارۆی نوێ بخاتە سەر ئێران بەڵام ئەو تاقیکارییانە گرژی زیاتر دەخاتە ناوچەکە.

فدریکا موگرینی، نوێنەری باڵای یەکێتی ئوروپا بۆ کار و باری پاراستنی و سیاسەتی دەرەوە، لە دوای چاوپێکەوتن لەگەڵ وەزیرەکانی ٢٨ ئەندامی یەکێتی ئوروپا ڕایگەیاند کە لە ئێستادا نایانهەوێ هیچ گەمارۆیەکی نوێ بخەنە سەر ئێران بەڵام چاوەڕوانیان لە ئێران هەیە کە سەرجەم بەڵێنیەکانی خۆی لەهەمبەر جیهان بەجێ بێنێ و پێیان بەڵێندەر بێ.

موگرینی سەرەرای ئەوەی کە ئاماژەی بەوە دا کە ئەگەر بێت و بڕیارنامەی شۆڕای تەناهی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشێل بکرێت دەبێ ئەو بابەتە لە شۆڕای تەناهی بخرێتە بەر باس و نەک لە یەکێتی ئوروپا گوتی: ” بە هەر حاڵ ئەوەی کە ئێمە ئاگادارین، ئەو کێشە سەرەکییەیە کە تاقیکارییە مووشەکییەکانی ئێران دەتوانێ لە پیوەندییەکانی ناوچەکە بەرهەمی بهنێنێت ئەوەش لە دۆخێک دایە کە خۆرهەڵاتی ناڤین هیچ پێویستییەکی بە تەنگژەی زیاتر نیە و ئەو تاقیکارییانەش تەنیا تەنگژەی زیاتر بەدوای خۆیاندا دێنن”.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوومەکارم شیرازی: چوارشەممە سووری نەریتی نەزان و کۆنەپەرستانە
بابەتی دواترگوتەبێژی هێزی ئینتزامی: ١١٠ ئەندامی حیزبە کوردییەکانمان دەستبەسەر کردووە

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان