گوتەبێژی هێزی ئینتزامی: ١١٠ ئەندامی حیزبە کوردییەکانمان دەستبەسەر کردووە

0
571

رۆژی کورد، وتەبێژی هێزی ئینتزامی لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا دەستبەسەرکرانی ١١٠ کەسی بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حزیبە کوردییەکاندا راگەیاندووە.

هەواڵدەریی “فارس‌”ی سەربە سوپای پاسداران لە زاری “سەعید مونتەزیر ئەلمەهدی‌یەوە” بڵاوی کردۆتەوە، کە لە سەرەتای ئەمساڵی هەتاوییەوە ١١٠ کەسی دژە شۆڕشیان لە سنوورەکانی رۆژئاواز ئێراندا دەستبەسەر کردووە.

وتەبێژی هێزی ئینتزامیی حکوومەتی ئیسلامی، ناسنامە و زانیاریی زیاتری لەمەڕ دەستبەسەر کرانی ئەو ١١٠ کەسە نەدرکاندووە.

بە وتەی هاووڵاتییانی ناوچە سنوورییەکان، دوابەدوای جێگزربوونی هێزەکانی حیزبی دێمۆکرات لە ناوچە سنوورییەکان، هێزێکی زۆری نیزامی و ئینتیزامی جێگیر کراون و زۆرێک لە هاووڵاتییان بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ ئەو حیزبەدا دەستبەسەر دەکەن.

لە ئەدەبیاتی سیاسیی حکوومەتی ئیسلامیی ئێراندا، چالاکانی سیاسیی سەربە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆن بە”ضدانقلاب” ناو دەبردرێن.

ساڵی رابردووش وتەبێژی کۆمیسیۆنی قەزایی مەجلیسی ئیسلامیی ئێران، بۆ یەکەمجار لە ماوەی دەسەڵاتداریەتیەتیی حکوومەتی ئیسلامیدا باسی لە پێناسە کردنی تاوانی سیاسی لەو کۆمیسیۆنەدا کردبوو.

هاوکات ئیدیعای دەستبەسەرکرانی ئەندامانی سەربە حیزبە کوردییەکانیش بۆ یەکەمجارە کە بە شێوەی فەرمی لە میدیاکانی حکوومەتی ئیسلامیدا بڵاو دەکرێتەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.