یەکیەتی وڵاتانی تورک

0
674

لەماوەی ڕۆژانەی ڕابردوو هەشتمین کۆبوونەوەی وڵاتی تورک زمان بەڕێوەچوو کە تێدا ناوی ڕێکخراوەکەیان بۆ یەکیەتی وڵاتانی تورک گۆڕی و ئەو وڵاتانە لە ئیستانبۆلی تورکیە چەندین بڕیاری گرینگیان دەرکرد. ئەم بڕیانانە چەندین خاڵی گرینکی بۆ کوردستان هەیە.

 

 ئەو وڵاتانە بریتین لە تورکیە،ئازەربایجان،قەزاقستان،قرقزیستان و ئۆزبکستان وەکوو ئەندامی هەتاهەتایی و وڵاتانی تورکمنستان و مەجارستانیش وەکوو ئەندامانی چاو دێر بەشدار بوون.

ئەم کۆبوونەوە لە ئاستی هەرە بەرزی ئەو وڵاتانە بەڕێوە چوو کە تێدا سەرۆک وەزیران و سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتانەی تێدا بەشدار بوون. بابەتە سەرەکییەکانی ئەو کۆبوونەوە 

١ شەڕی ناگۆرنۆقەرەباغ

٢ گرێبەستی گازی لەگەڵ تورکەمەنستان و هەناردەکردنی لە ڕێگای ئازەربایجان و تورکیە بۆ ئەورووپا

٣ ئاڵۆگۆڕە سیاسیەکانی ئەفغانستان

٤ تێکنۆلۆژی نوێ سەردەم”دیجیتال”

وڵاتی ئازەربایجان بە یارمەتی وڵاتی تورکیەو ئسرائیل توانی پاش سی ساڵ ناگۆرنۆقەرەباغ لە وڵاتی ئەرمەنیا داگیربکات و بەو شێوە خوەیان لە سنوورەکانی نەخجیوان کە هاو سنووری وڵاتی تورکیە نزیک بکەنەوە و بەو شێوەیە لەبیری درووست کردنی ڕێگایکی زەمینی بۆ دەوردانەوەی ئێران و بەوشێوەیە تورکیە خۆی لە بەنیاز بوون بە ئێران کەم بکاتەوە ، تاکوو ئێستا وڵاتی ئەرمنیا ئیجازەی ئەوەی بە وڵاتی تورکیەو ئازەربایجان نەداوە کە لە نێو خاکی ئەو وڵاتە ڕێگایکی زەمینی بۆ گرێدانی چین بە تورکیە لە ڕێگای زەمینی چین،قێرقیزستان،ئوزبەکستان،تورکەمنستان،دەریای کاسپین،ئازەربایجان،ئەرمنستان،تورکیە بە مێدیتەرانە درووست بێت. بەڵام ئێحتماڵی ئەوە هەیە کە بە هۆی چرا سەوزی ڕووسیەو قازانجی ئابووری ڕووسیە لە ئەگەری درووست بوونی ئەو ڕێگایە ئەرمنیا لەژێر فشار مەجبور بە ئیجازەی درووست بوونی ئەو ڕێگایە لە نێو وڵاتەکەی بدات. بۆیە وڵاتی ئێرانی لە ئەگەری درووست بوونی ئەو ڕێگایە لەو ترانزیتی بازەرگانی ناوچەکە وەلا دەنێردرێت و ئەو پارە گەورەیە کە بە هۆی خاڵە سنووریەکانی نێوان ئێران و تورکیە بە دەستی دەهێنا لەدەست دەدات و هاوکات هێژموونی وڵاتانی ئازەربایجان و تورکیە لەسەر تورکەکانی ئێران بە ڕادەیکی زۆر ڕوو لە هەڵکشانە کە خودی ئەمە وای لە ئێران کردووە کە ئەو حەشیمەتە ٢٠ ملیۆن کەسی تورکی ئێران کە بە هۆی مەزهەبی شێعە بەردەوام لە ژێر کاریگەری ئێران بوون ڕوو لە وڵاتی ئازەربایجان بکەن و ئێران لەو ڕێگاو زۆرتر کەوێتە ژێر فشاری وڵاتانی تورکەوە.

لە ئەگەری درووست بوونی ئەو ڕێگا ئابووریە نوێێەدا وڵاتانی باڵکان وەکوو سێربێستان و مەقدوونیەو بوڵگارستانیش کە دۆخی ئابووری باشییان نییە دەتوانن لەو ڕێگایەوە بەرژەوەندی ئابووری خۆیان لەبەرچاو بگرن و کێشەمێژوویەکانیان لەگەڵ تورکەکان لەبەر چاو نەگرن و خوەیان لە تورکیە نزیک بکەنەوە. بەڵام پرسیارە جەوهەرییەکە ئەوەیە کە ئایا یەکیەتی ئەورووپا ئەو ئیجازە بە وڵاتی تورکیە دەدات یان خود دژایەتی درووست بوون و نزیک بوونەوەی ئەو چەند وڵاتە ئیسلامیەی تورک زمان دەدات کە لەداهاتوو دەتوانن ببنە هۆکاری سەرئێشەی جدی لەسەر ئەو وڵاتانەو تەنانەت فشاری ئابووری بخەنەسەریان؟ بە ئەگەری زۆر وڵاتی یونان دژایەتی خوەی لە هەمبەر نزیک بوونەوەی وڵاتانی باڵکان بە تایبەت مەقدوونیەی باکوور و ئاڵبانیا لەو یەکیەتی وڵاتانی تورک نیشان دەدات ، چۆنکە وڵاتی یونان کێشەی زەمینی و دەریایی زۆری لەگەڵ وڵاتی تورکیە هەیەو ئەبێت هۆکاری گەمارۆ کەوتنی ئەو ڵاتە لە لایان تورک و ئاڵبانی و مەقدوونی و دژایەتی ئەو وڵاتە دەکرێت چاوەڕوانی ببین. بەڵام ئایا ڕووسیە ئیجازە دەدات تورکەکان ئاوا بە هاسانی نفووزی خوەیان لە وڵاتانی تورک پەرە پێ بدەن و لەهەموو ئەو وڵاتانە کە لە کاتی خوەی بەشێکی بلووکی ڕۆژئاوا بوون کاریگەرییان هەبێت؟ لەکاتێکدا ڕووسیە لەگەڵ تورکیە لەسەر کێشەی ئۆکراین لە دووبەرەی بەتەواوەتی جیاواز بوون. چاوەدێرانی سیاسی لەو باوەڕەدان ڕووسیە ئیجازە بە تورکیە نادات لە ناوچەکانی باڵکان نفووزی خوەی زیاد بکات و لە داهاتوو ببێتە هۆی دژایەتی هێژموونی ڕووسیە لەو ناوچانە بۆیە ئێحتماڵی ئەوە هەیە تورکیە بۆ ڕازی کردنی ڕووسیە لە سووریە و ئۆکراین دژایەتی بەرژەوەندییەکانی ڕووسیە نەکات و لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی گرووپە چەکدارەکانی ژێە دەسەڵاتی خوەی بکشێتەوە.

گرینگی ئەم ڕێگایە بۆ کورد لە چوارپارچەی کوردستان چۆن دەبێت؟

لە ئەگەری درووست بوونی ئەو ڕێگایە تورکەکان هەموو هەوڵی خوەیان دەدەن کە لە ئەگەری داڕمانێکی دەسەڵاتی سیاسی لە ئێران ناوچەکانی ئازەربایجانی ئێران بچەسپێنە سنوورە جە‌‌غلییەکانی وڵاتی تورکیەو بەو شێوە هەوڵ بۆ خەونی لە مێژینەی خوەیان واتا چەسپاندنی باکۆ/تەورێز/ئانکارا بەیەکەوە بدەن. لە مێژە ساڵە حیزبی ناسیوناڵیستی فاشیستی تورک مەهەپە باس لە دامەرزاندنی جمهوریکی چل ملیۆن کەسی لە ئازەربایجانی ئێران دەکات کە دوو پارێزگای ورمێ و سنەیش و تەنانەت بەشێکی پارێزگای کرماشانیش وەکوو ئەو وڵاتە پێناسەدەکات بۆیە ساز بوونی ئەو ڕیگا ئابووریە دەتوانێت مەترسیکی دیکەی جگە لە ئێران بۆ کورد هەبێت.

 

کورد چۆن دەتوانێ بەر بەم مەترسیە بگرێت؟

١ کورد بە دامەرزاندنی هێزی پێشمەرگەی یەکگرتووی ڕۆژهەڵاتی و یارمەتیوەرگرتن لە ئەحزابی پارچەکانی دیکەی کوردستان بۆ شەڕێکی گەورە لەو ناوچانە خوەی ڕێک بخات

٢ هەڵبژاردنی مافی چارەی خۆنووسین بۆ گرێدانەوەی هەموو لایەنەسیاسیەکانی کوردستان لە دەوری یەک پلاتفۆرمی هاوبەشی کوردستانی

٣ نزیک بوونەوە لە وڵاتی ئەرمنیا وەکوو وڵاتێک کە دوژمنی هاوبەشمان هەیە بە تایبەت ئەرمنیا دەکەوێتە گەمارۆی تورک لە سێ لاوە و هاوکات لە باکوورەوە وڵاتی هاوپەیمانی تورکەکان واتا گۆرجێستان

٤ درووست کردنی یەکیەتی نەتەوەکانی کورد،بەلووچ،گیلەک،تاڵشی و لوڕ بە زووتەرین کات

تێبینی لوڕەکان هاونەتەوەین بەڵام کاتێک زۆرینەیان خوەیان بە کورد نازانن نابێت کەوینە دژایەتیان.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.