Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران گۆڤاری خوێندکارانی کوردی یارسان لە میاندواو داخرا

گۆڤاری خوێندکارانی کوردی یارسان لە میاندواو داخرا

0
1030

ڕۆژی دوای هەڵبژاردن، بۆ جارێکی تر لە پارێزگای کرماشان و لە شاری شائاباد، لە لایەن زیاتر لە سەد کەسێکەوە بێ ڕێزی بە کوردانی یاسان کرا و تەنیا جەمخانەی کوردانی یارسان لەو شارە درایە بەر پەلامار و بێ ڕێزت.

بێ ڕێزی بە ڕێڕەوانی ئایینی یاری بۆ جاری چەندەم، دژکردەوەی چالاکانی یاری و ڕێڕەوانی ئەو ئایینەی لێکەوتەوە و بڕیارە سبەی لە سەرانسەری پاریزگای کرماشان ڕێپێوانێکی ناڕەزایەتی بەڕێوە بچی.

لە لایەکی تریشەوە دوای بێ ڕێزی بە کوردانی یارسانی پارێزگای کرماشان، ئەمجارە گوشار بۆ سەر یارسانییەکانی پارێزگای ورمێ و لە شاری میانداو، لە زیاد بوون دایە و ل ەیەکەم هەنگاودا گۆڤارێکی خوێندکارانی کوردی یاری داخرا.

بەپێی زانیارییەکان، گۆڤاری (یار) کە گۆڤاری خوێندکارانی کوردی یاری بوو و ماوەیەکی کوردت بوو لە لایەن خوێندکارانی کوردی یارسی زانکۆی پەیامی نووری میاندوا وەرگیرابوو و مۆڵەتی پێدرابوو، لە سێ ڕۆژی ڕابردوو، مۆڵەتی لێ ئەستێندراوە.

ڕەزا جادری، خاوەن ئیمتیازی ئەو گۆڤارەیە کە لە وتووێژێکدا لەگەڵ “ماف نیوز” گوتی: پێیان ڕاگەیاندووم کە ئەگەر بێت و ئەو گۆڤارە چاپ و بڵاو بکاتەوە بەپێی یاسای ڕێک و پێکی زانکۆ هەڵسووکەوتی لەگەڵ دەکرێت.

شایانی ئاماژەیە کە ئەو مۆڵەتە بە ئەمری بەسیجی زانکۆ هەڵوەشاوەتەوە و ئەوەش لە حاڵێکدایە کە بەشی فەرهەنگی زانکۆ ئیزن و مۆڵەتی چاپ و بڵاوکردنەوەی پێدابوو

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووسێکولاریزم
بابەتی دواترشۆرش ئەبووبەکری: سنە پایتەختی موزیکی کوردستانە

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان