ڕۆژی دوای هەڵبژاردن، بۆ جارێکی تر لە پارێزگای کرماشان و لە شاری شائاباد، لە لایەن زیاتر لە سەد کەسێکەوە بێ ڕێزی بە کوردانی یاسان کرا و تەنیا جەمخانەی کوردانی یارسان لەو شارە درایە بەر پەلامار و بێ ڕێزت.
بێ ڕێزی بە ڕێڕەوانی ئایینی یاری بۆ جاری چەندەم، دژکردەوەی چالاکانی یاری و ڕێڕەوانی ئەو ئایینەی لێکەوتەوە و بڕیارە سبەی لە سەرانسەری پاریزگای کرماشان ڕێپێوانێکی ناڕەزایەتی بەڕێوە بچی.
لە لایەکی تریشەوە دوای بێ ڕێزی بە کوردانی یارسانی پارێزگای کرماشان، ئەمجارە گوشار بۆ سەر یارسانییەکانی پارێزگای ورمێ و لە شاری میانداو، لە زیاد بوون دایە و ل ەیەکەم هەنگاودا گۆڤارێکی خوێندکارانی کوردی یاری داخرا.
بەپێی زانیارییەکان، گۆڤاری (یار) کە گۆڤاری خوێندکارانی کوردی یاری بوو و ماوەیەکی کوردت بوو لە لایەن خوێندکارانی کوردی یارسی زانکۆی پەیامی نووری میاندوا وەرگیرابوو و مۆڵەتی پێدرابوو، لە سێ ڕۆژی ڕابردوو، مۆڵەتی لێ ئەستێندراوە.
ڕەزا جادری، خاوەن ئیمتیازی ئەو گۆڤارەیە کە لە وتووێژێکدا لەگەڵ “ماف نیوز” گوتی: پێیان ڕاگەیاندووم کە ئەگەر بێت و ئەو گۆڤارە چاپ و بڵاو بکاتەوە بەپێی یاسای ڕێک و پێکی زانکۆ هەڵسووکەوتی لەگەڵ دەکرێت.
شایانی ئاماژەیە کە ئەو مۆڵەتە بە ئەمری بەسیجی زانکۆ هەڵوەشاوەتەوە و ئەوەش لە حاڵێکدایە کە بەشی فەرهەنگی زانکۆ ئیزن و مۆڵەتی چاپ و بڵاوکردنەوەی پێدابوو