Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران گوتەبێژی هێزی ئینتزامی: ١١٠ ئەندامی حیزبە کوردییەکانمان دەستبەسەر کردووە

گوتەبێژی هێزی ئینتزامی: ١١٠ ئەندامی حیزبە کوردییەکانمان دەستبەسەر کردووە

0
853

رۆژی کورد، وتەبێژی هێزی ئینتزامی لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا دەستبەسەرکرانی ١١٠ کەسی بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حزیبە کوردییەکاندا راگەیاندووە.

هەواڵدەریی “فارس‌”ی سەربە سوپای پاسداران لە زاری “سەعید مونتەزیر ئەلمەهدی‌یەوە” بڵاوی کردۆتەوە، کە لە سەرەتای ئەمساڵی هەتاوییەوە ١١٠ کەسی دژە شۆڕشیان لە سنوورەکانی رۆژئاواز ئێراندا دەستبەسەر کردووە.

وتەبێژی هێزی ئینتزامیی حکوومەتی ئیسلامی، ناسنامە و زانیاریی زیاتری لەمەڕ دەستبەسەر کرانی ئەو ١١٠ کەسە نەدرکاندووە.

بە وتەی هاووڵاتییانی ناوچە سنوورییەکان، دوابەدوای جێگزربوونی هێزەکانی حیزبی دێمۆکرات لە ناوچە سنوورییەکان، هێزێکی زۆری نیزامی و ئینتیزامی جێگیر کراون و زۆرێک لە هاووڵاتییان بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ ئەو حیزبەدا دەستبەسەر دەکەن.

لە ئەدەبیاتی سیاسیی حکوومەتی ئیسلامیی ئێراندا، چالاکانی سیاسیی سەربە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆن بە”ضدانقلاب” ناو دەبردرێن.

ساڵی رابردووش وتەبێژی کۆمیسیۆنی قەزایی مەجلیسی ئیسلامیی ئێران، بۆ یەکەمجار لە ماوەی دەسەڵاتداریەتیەتیی حکوومەتی ئیسلامیدا باسی لە پێناسە کردنی تاوانی سیاسی لەو کۆمیسیۆنەدا کردبوو.

هاوکات ئیدیعای دەستبەسەرکرانی ئەندامانی سەربە حیزبە کوردییەکانیش بۆ یەکەمجارە کە بە شێوەی فەرمی لە میدیاکانی حکوومەتی ئیسلامیدا بڵاو دەکرێتەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوویەکێتی ئوروپا: تاقیکردنەوەی موشەکیی ئێران پێشێل کردنی ڕێککەوتنەکان نییە بەڵام کێشە خوڵقێنە
بابەتی دواتربان کی مۆن: وێرانى سوریە ئاکامى کێبڕکێی ئێران و وڵاتانى عەربیە

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان