هەوڵەکانی کوردان و چەندین کەسی دۆستی کورد بۆ هاریکاری و یارمەتی دان بە کوردانی لێقەوماوی پارێزگای کرماشان بەردەوامن. ئەو هەوڵانەکاتێک پێویستتر دەبن کە یارمەتییە خەڵکیەکان لە ناوخۆ، خەریکن کەم دەبنەوە و زستانێکی تووش لە ڕێگا دایە.
ڕۆژی کورد: لە ماوەی چەندین ڕۆژی ڕابردوودا، جیا لە هەوڵە چڕەکان لە ناو خەڵکدا، بۆ یارمەتی کۆکردنەوە لە ناو کوردستانیان و بیانیان، کەمپەینێکی ئینترنێتیش لەمبارەوە دەستی بە کار کردووە.
ئەو کەمپەینە بە هەوڵی چالاکانی سیاسیی کورد و لە ناویاندا جەمیل ئەحمەدی، چالاکی سیاسیی کوردی نیشتەجێی وڵاتی نۆروێژ، کراوەتەوە.
ئەو کەمپەینە لەسەر ماڵپەڕی gofundme.com ـوە بەڕێوە دەچێ و لەو ڕێگەوە یارمەتیی مادی بۆ لێقەوماوانی کرماشان، بە مەبەستی کڕینی خێوەت و کەلوپەلی پزشکی و …تاد، لە دوای گەیشتنی کەمپەینەکە بە ئەنجامەکانی، هاتۆتە ئاراوە.
ئامانجی ئەو کەمپەینە، کۆکردنەوەی ٥٠٠ هەزار کڕۆنی نۆروێژیە و تا ئەو کات درێنە بە کارەکانی دەدات.
خوازیاران، دەتوانن بۆ دانی یارمەتیە مادیەکانی خۆیان بەو کەمپەینە لێرە کرتە بکەن.