شەرقولئەوسەت: بەغدا و هەرێمی کوردستان لەسەر هەڵوەشاندنەوەی گشتپرسی ڕێککەوتوون

0
846

سەرەڕای پێداگریی مەسعوود بارزانی، سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستانی باشوور لەسەر پاشگەزنەبوونەوە لە گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی کوردستانی باشوور لە ئێراق، هەندێ سەرچاوە بە شەرقولئەوسەتیان گوتووەم هەرێم و بەغدا لەسەر پاشگەزبونەوە لە گشتپرسی و چارەسەرکردنی کێشەکان ساخ بوونەوە.

ڕۆژی کورد: ڕۆژنامەی جیهانیی شەرقولئەوسەت، لە هەواڵێکدا باس لەوە دەکات کە چەند سەرچاوەیەکی ئاگاداری هەرێمی کوردستانی باشوور، پێیان ڕاگەیاندووە کە هەرێمی کوردستانی باشوور و ئێراق لەمەڕ بەتاڵ کردنەوەی گشتپرسی و چارەسەرکردنی کێشەکان، پێکەوە ڕێککەوتوون.

بەپێی ئەو هەواڵەی شەرقولئەوسەت، بەرپرسانی هەرێم، گوتوویانە، بڕیاری دادگای ئێراق لەمەڕ گشتپرسیی هەرێمیان قەبووڵە و ڕێزی لێدەگرن.

پێشتریش هەندێ سەرچاوە ئەو هەواڵەیان پشتڕاست کردۆتەوە و لێدوانی ئەو دواییانەی نێچیروان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمیش ئەوە پشتڕاست دەکاتەوە.

شەرقولئەوسەت هەروەها نووسیویەتی: “کارناسێکی مافناسیی کورد پێداگری کردۆتەوە کە، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نێوان هەڕەشەکانی دەسەڵاتی ناوەندی و گوشاری خەڵکی کورد لە ناوخۆی کوردستان کە هەڵوەشاندنەوەی ئەو گشتپرسیە بە بێ ڕێزی بە خۆیان دەزانن، ماوەتەوە”.

ئەو کارناسە هەروەها گوتووشیەتی: “بڕیاری دادگای، حکومەتی هەرێم لەو دۆخ ناڕوونیە دێنێتە دەر و لە هەمان کاتیشدا داواکاریەکانی دەوڵەتی ناوەندی بەدی دێنێ”.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها گوتووشیەتی: “سەرجەم ئەو کەسانەی کە لە گشتپرسیدا دەوریان هەبووە، بەڵێنیان داوە کە هەڵیوەشێننەوە و یاسای هەڵوەشاندنەوەکەی واژۆ دەکەن بەڵام بڕیار دراوە ئەو بابەتە بەمیدیایی نەکرێت.

بە وتەی شەرقولئەوسەت، ئەو زانیاریانە، هاوکات لەگەڵ سەفەری لەپڕی ڕێکس تەیلێرسۆن بۆ بەغدا بڵاو کراونەتەوە.

بڕیاریش وایە، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، چاوەدێری بەسەر دانوستانەکانی بەغدا و هەولێردا بکات.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.