بەرپرسانی ئهمنییهتی کوەیت ڕایانگهیاند، هێزە ئەمنیهتیهکانی ئەو وڵاتە، لە ناو خاکی کوەیتدا هێرشیان کردووەتەوە سەر گرووپەکانی سەر بە حیزبوڵای لوبنان.
رۆژنامەی “ئەلقەبەس”، لە زمان بەرپرسانی کوەیتییەوە ڕایگەیاند: هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردووتە سەر ئەو هاووڵاتییە کۆیتیانەی که پێوەندییان بە حزبوڵلای لوبنانەوە هەیە. هەروەها کەسانێکی بیانی و بێ ناسنامەش لەم پێوەندییەدا خراونەتە ژێر چاودێرییەوە.
ئەلقەبەس، رایگەیاندووە: هیزە ئەمنیهتیهکانی کوەیت لەو بارهیهوه لە گەل بەرپرسانی عهرهبستان لە پێوەندیی چڕ دان.
سەرچاوەکە رایگەیاندووە: بەڵگەنامەکان پێشان دەدەن هاووڵاتیانی کۆیتی لە ڕیزی چەکدارانی حزبوڵڵا دا نین، بەڵام کەسانێک لە کۆیتەوە پێوەندییان بە ئەم گروپەوە هەیە و یارمەتیی داراییان دهکهن.
دەزگا ئەمنیهتیهکانی کۆیت، هەروەها ئاشکرایان کردووە: لە رۆژانی داهاتوودا ئەو کەسانەی پێوەندییان بە حزبوڵڵاوە هەیە، بانگ دەکرێن.