کۆچی گەنجانی هەرێم بۆ هەندەران

0
136

لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو شاهێدی کۆچی بە هەزارانی گەنجانی کوردستانی باشوور بۆ وڵاتی بێلاروس و پۆلەند(لەهێستان) هەین و کۆمەڵێک کەس بیر و ڕای خۆیان سەبارەت بەو بابەتە دەربڕیوە کە بەڕاستی تەنیا بۆنی حیزبایەتی و ….پێوە دیارە

پێشکەی

کورد تەنیا خاوەنی یەک قەوارەی سیاسی دانپێدراوە بە ناوی هەرێمی کوردستان کە بریتیە لە چوار پارێزگای بووچکی عێراق ! کە بەداخەوە لە لایان دوو حیزبی بنەماڵەیی ئدارە دەکرێت و لە ماوەی سی و چەند ساڵی ڕابردوو جگەلە دزی/گەندەڵی/براکوژی و …تاد هیچی دیکەیان بۆ کوردی دانیشتووی هەرێمی کوردستان نەکردووە!
ئەمە بەو واتا نیە کە ئەو دەسەڵاتە دەبێت بسڕێتەوەو
سەر لە نوێ عێراق ئەو ناوچانە داگیر بکات.
بەڵکوو بەو وتاییە کە ئەبێت ئیدی ئاڵتێرناتیڤێی گونجاو بۆ کۆتایی هاوردن بەو دەسەڵاتە بنەماڵەیی و مافیاییە بهێندرێت و هەوڵ بۆ جێگیر کردنی سیستمێکی دادپەروەرانە بدرێت
تێبینی: ئەو کارە ئەبێت کوردی خودی باشوور بیکات نەک پارچەکانی دیکە ببنە کاسەی داختر لە ئاش یان خود ئەحزابی پارچەکانی دیکە بۆ بەرژەوەندی حیزبی و سیاسی خۆیان دخاڵەت و گیروگرفتێکی دیکەیان بۆ ساز بکەن

هەرێمی کوردستان تووشی گیر و گرفتێکی یەکجار زۆری نێوخۆیی و دەرەکی بووگە ! لە لائێک ئێران و تورکیە بەردەوام خەریکن کێشەیان بۆ ساز ئەکەن و لەلایکی دیکە
گەندەڵی ئەو دەسەڵاتە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ دۆخی ئابووری کوردانی دانیشتووی هەرێمی تووشی کارەسات گەلێکی گەورە کردگە!
بەڵام جگەلە گەندەڵی جووت بنەماڵە سیاسەتی برسی کردنی کورد کە تەڕاحی سەرەکی ئەو سیاسەتە ئێرانە بەرپرسیاری ئەم دۆخەی خەڵکی هەرێم کوردستانە پاشان یەکیەتی و پارتی وەکوو دوو حیزبی دەسەلات داری هەرێم.
گەر لەبیرتان بێت ساڵی ۲٠۱۱ تاکوو ۲٠۱٤ ئەم دوو حیزبە سەرەڕای گەندەڵی و دزی و …تاد توانیان لەو مەودا کەمەدا پێش خستنێکی گەورە لە شارەکانی هەولێر و سلێمانی پێش ببەن و دۆخی ئابووری خەڵک لەوپەڕی باشی خۆیدا پێش ببەن بەڵام بە هۆی سیستمی دوو ئدارەیی و گەندەڵی پاش بڕینی مووچەی هەرێم لەلایان عێراق کە هەمان سیاسەتی برسی کردنی “کورد”ە کە داڕێژەری سەرکەی ئەم سیاسەتە ئێرانە ، بینیمان نەیان توانی تەنانەت لە ڕێگای هەناردەکرنی نەوتی هەرێم بە شێوەی سەربەخۆ ئابووری کورستان لە داڕمان ڕزگار بکەن و بەو شێوەیە ئەم پیلانەی داگیرکەران پووچ کەنەوە!

کوردستانی باشوور گەر سەربەخۆ ببێت دەتوانێت زۆرێک لە کێشەئابووریەکانی تەنانەت لە ژێر دەسەڵاتی ئەم دوو بنەماڵەیە چارەسەر بکات تەنانەت گەر هەر بە شێوەی دوو ئدارەی بمێنێتەوە ! بۆیە یەکێک لە هۆکارە گرینگەکانی ئەم دۆخەی کورد لە “هەرێم “فێدڕاڵیزمی جوگرافی میلییە.
فێدڕاڵیزمێک کە کورد بە دەستی خۆی بونیادی نیاو بەو پەڕی هێز و توانی خۆی کاری بۆ جێگیر کرنی کرد کە چی ئێستاکە خۆی بە دەستی ئەو فێدڕاڵیزمە گیری خواردووە.

پاش ڕووخانی دەوڵەتی ناوەندی گەر کورد و سیاسیەکانی باشوور هەوڵیان بۆ سەربەخۆیی کوردستان بە کردەوە هەنگاویان بۆ بگواستباو کوردستانیان لە جیاتی هێشتنەوە وەکوو بەشێی فێدڕاڵی عێراق سەربەخۆ بکردبا ئێستا دۆخی ئابووریان بەو شێوەیە نەدەبوو!

هۆکارێکی دیکەی ئەم دۆخەی ئابووری باشوور نەبوونی هیچ جۆرە پلانێکی ئابووری لە کاتی خەباتی شاخ لە لایان بەرپرسانی یەکیەتی و پارتیەوە بوو! لێرە جیاوازی قاسملو لەگەڵ بارزانی و تاڵبانی قابڵی لەمسە!
قاسملوو لە دەورانی خۆیدا هەم پلانێکی ئابدەیتی بە پێ ئەو سەردەمە بۆ چارەسەر کردنی دۆخی کورد هەبوو هەم پلانێکی تۆگمەی ئابووری باش بۆ دوای خودموختاری و دامەرزاندنی قەوارەی سیاسی هەرێمی خودموختاری کورستانی ڕۆژهەلات بەدەستەوە بوو کە لە کورتە باس دا بە جوانی شی کردۆتەوە!
وە نووکتەیکی دیکە ئەوەیە لای ئەوان بەس پرسی کورد گرینگ بوو و هیچ کارێکیان بۆ چارەسەری کێشەی
چینایەتی نەدەکرد
کە لای قاسملوو هەردوو خەباتەکە ئەبوو پێش بڕۆیشتبا تاکوو کوردستان سەرکەوتوو بووبا!

تکایە تا دەتوانن ڕەخنە لە جووت بنەماڵەو حیزبە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان بگرن بەڵام دژایەتی هەبونوی قەوارەی سیاسی هەرێم ناڕواتە خانەی ڕەخنە بەڵکوو ئەڕواتە خانەی هێرش و ڕووخاندن کە ئاواتی هەموو داگیرکەرانی کوردستانە!
حکومەتی هەرێم بەرپرسی ئەم دۆخەیەو ئەبێت هەوڵ بۆ چارەدۆزینەوە بدات بەڵام نابێت لە ژێر ناوی ڕەخنە گرتن دژایەتی قەوارەی سیاسی هەرێم بکردێت! چوونکە هیچ تورک و فارسێک بە هۆی دەوڵەتە حاکمەکانی ئێستای ئێران و تورکیە دژایەتی جوگرافیای سیاسی وڵاتەکەیان ناکەن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.