Google search engine

کورد و نەوت

0
977

نووسینی: جەمیل ئەحمەدی

لەوەتەی نەوت کڕین و فرۆشتنی پێ کراوە لە بازاڕەکانی جیهان، جگە لە نەهامەتی بۆ کورد هیچی بە دیاری بۆم نەتەوە نەهێناوە. کوردستان خاوەنی دەریای نەوتە و نەوتەکەی لەلایەن داگیرکەرانەوە فرۆشراوە و دەفرۆشرێ، بەڵام دەرامەتی نەوتی کوردستان و ناوچەکە بە گشتی لەلایەن سیستمە تۆتالیتاری و دیکتاتۆرەکانەوە دراوە بە چەک و چۆڵ بۆ ئامانجی تاکە کەسی و سەرکوتی خەڵکی ئازادیخواز بە گشتی و کوردستان بە تایبەتی.
ساڵێک بۆ دوو ساڵە کوردانی باشوری کوردستان سەرەڕای هەموو بەربەست و کۆسپەکان دەستیان کردوە بە فرۆشتنی نەوتی باشور بۆ ئەوەی چی دیکە نەوت تەنیا نەهامەتی نەبێ و ببێت بە خەیر و خۆشی بۆ خەڵکی کوردستان. بەڵام بەداخەوە لە شانس و ناوچاوانی کورد، لەوەتەی کورد نەوت دەفرۆشێ لە بۆشکەی ١٦٥ دۆلارەوە بووە بە بۆشکەی ٢٧ دۆلار و کەس لای لێناکەتەوە کە هیندە بێ قابیل بووە، ئەمەش کاریگەری کردۆتە سەر ئابوری باشوری کوردستان و تووشی قەیرانی دارایی بووەتەوە.
ئەگەر نەوت لە بازاڕەکانی جیهان وەک خۆی(١٦٥) بمایەتەوە، بە دڵنیاییەوە حکومەتی باشوری کوردستان تووشی قەیرانی دارایی نەدەهات و شانسی کوردانی باشوریش بۆ سەربەخۆی بەهێزتر دەبوو. بەڵام نەوت وەک ئەوەی بڵێی دوژمنایەتی لەگەڵ کورد هەبێت، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر قیمەتی دادەبەزێت. بە پێی پێشبینی ئابوریناسان ڕەنگە لە چەند مانگی داهاتوودا قیمەتی هەر بۆشکەیەک نەوت ببێ بە ١٠ بۆ ٢٠ دۆلار، لەم حاڵەتەشدا زۆربەی وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت تووشی قەیرانی گەورەتری ئابوری دەبنەوە و ناچاریش دەبن دەست هەڵگرن لە دەرهێنان و فرۆشتنی نەوت، چوون خەرجی دەرهێنان و خستنە بازاڕی نەوت هاوتا دەبێ لەگەڵ قیمەتەکەی.
سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی لە هەر وڵاتێک تەنیا بەرهەمی دابەزینی نرخی نەوت نییە و بەرهەمی بێ ستراتیژی حکومەت و گەلێک هۆکاری دیکەیە، بەڵام پێش هەر چتێکیش باشترین چارە قەبوڵکردنی قەیرانەکەیە لەلایەن حکومەتەوە. حکومەتی هەرێمی کوردستان قەبوڵی ئەوەی کردوە کە قەرانی دارایی لە وڵاتدا هەیە، تەنیا ماوەتەوە ئەوەی کە پلانی چاکسازی و ستراتیژی بۆ ئابوری وڵات دابڕێژێتەوە. قەیرانی دارایی و چاکسازی بۆ خەڵکی باشوری کوردستان ناخۆش دەبێت و لەم ساتە ئاڵۆزەی ناوچەکەش باشترە خۆڕاگر و ئارامبن، ئەگینا لە ئەگەری گرتنەبەری هەر ڕێگایەکی تر ڕەنگە تووشی قەیران و نەهامەتی گەورەتربن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوونابێ بڵێین ڕێژیمى ئێران ئیتر ناڕوخێ
بابەتی دواترمەرگی ٣٥٤ کەس لە ٩ مانگدا بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ لە پارێزگای سنە

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان