مەرگی ٣٥٤ کەس لە ٩ مانگدا بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ لە پارێزگای سنە

0
636

بە پێی لێدوانی بەرپرسی گشتی پزشکی یاسایی پارێزگای سنە، لە ٩ مانگی ڕابردوودا، ٣٥٤ کەس بوونەتە قوربانی ڕووداوەکانی هاتووچۆ و گیانیان لە دەست داوە.

غوڵامڕەزا هوماینپوور، بەرپرسی گشتی پزشکی یاسایی پارێزگای سنە، ڕایگەیاندووە کە ئەو ڕێژەیە لە بەراورد لەگەڵ ڕێژەی هەمان ٩ مانگ لە ساڵی ڕابردووی هەتاویدا، ٢٠.٨ زیادی کردووە.

شایانی باسە کە ڕێژەی مردن بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ لە نۆ مانگی هاوشێوە لە ساڵی پاردا، ٢٩٣ کەس بووە، بەو پێیە ٦١ کەس زیاتر لە ساڵی پار، بەو هۆیەوە گیانیان لە دەست داوە.

شایانی ئاماژەیە کە سێ هۆکار وەک هۆکاری، ناستاندارد بوونی ڕێگا و بان، ناستاندارد بوونی ترۆمبیلەکان و تووند هاژووتنی ترۆمبیل لە لایەن شۆفیرەکانەوە بە هۆکاری سەرەکی مەرگ بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ لە ئێران، دەناسرێت.

پێڕانەگەیشتن بە دۆخی ڕێگا و بان بەتایبەتی لە کوردستانی ئێران یەکێک لە گلە و گازندەکانی هاووڵاتییانی کوردە لە حکومەتی ئێران.

پێشووتر لە هەواڵەکانی ڕۆژی کورددا هاتبوو کە ڕەحمان و بەرزانی شەفیعی باوک و کوڕێکن کە دوای کۆچی دوایی هەژاری شەفیعی کوڕی ڕەحمان و برای بەرزان،  توانیان دوای پێنج مانگ هاتووچۆ،  کاربەدەستانی ناوچەکە ڕازی بکەن تا ئیزنی چاک کردنەوەی ئەو پێچە و ڕاست کردنەوەی لەسەر تێچوو و ئەرکی خۆیانیان پێ بدەن و لە کۆاتاییشدا سەرکەوتن.

پێویست بە باسە کە هەژار شەفیعی یەکێک لەو کەسانەیە کە پووشپەڕی هاوینی ڕابردوو (١٣٩٤ی هەتاوی)، بەهۆی ڕووداوی هات و چۆ لەو پێچە لە ڕێکەوتی لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا گیانی لەدەست دا، ئەو کۆچە کە بۆ بنەماڵەکەی زۆر دڵتەزێن بووە و تا ئێستاش برینەکەی ناسۆر نەبووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.