Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران کرێکارێکی خووزستانی بەهۆی دواکەوتنی ٦ مانگەی مووچەکەی خۆی سووتاند

کرێکارێکی خووزستانی بەهۆی دواکەوتنی ٦ مانگەی مووچەکەی خۆی سووتاند

0
1087

ڕۆژی کورد: کرێکارێکی شارەوانی لە یەکێک لە شارەکانی پارێزگای خووزستان به هۆی هەژاری و دواکەوتنی مووچەی ٦ مانگی کارکردنی هەوڵی خووسووتاندنی دا.

ڕۆژی هەینی ٧ی جۆزەردان کرێکارێکی شارەوانیی شاری “شدگا” لە پارێزگەی خووزستان کە تەنیا سەرچاوەی داهاتی بنەماڵەکەی بوو، بەهۆی گوشاری ئابووری لەمەڕ وەدواکەوتنی ٦ مانگ مووچەی کارکردنەکەی، خۆی سووتاند.

چالاکانی مافی مرۆڤ له ئەحواز ناوی ئەو کرێکارەی شارەوانیی شاری شدگانیان، “ئیسماعیل شاوێردی”، خێزاندار و باوکی منداڵێک ڕاگەیاندووە و بە هۆیەوە لەسەدا ٧٠ی لەشی سووتاوە و دۆخی تەندرووستییەکەی ناجیگیر ڕاگەیاندراوە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە پێشتر بڵاو بوونەتەوە، ئیسماعیل شاوێردی هاوڕێ لەگەڵ سەرجەم کرێکارانی شارەوانیی شادگان بەهۆی دواکەوتنی مووچەکانیان، دەستیان دابوویە مانگرتن، بەڵام لەلایەن برپرسانەوە هیچ وڵامێکیان نەدرابوویەوە.

خۆسووتاندن و خۆکوژیی کرێکاران جگە لە هۆکارەکانی دیکە لەمەر هەوڵی خۆکوژی، بە گشتی لە نێو کرێکارانی گرێبەستیدا زیاترە، کە بەپێی ئامارەکان لە سەدا ٩٣ی کرێکارانی ئێران بەشێوەی گرێبەستی کار دەکەن.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، هەنووکە دیاردەی هەژاری کە بەرئەنجامی بێکاریی لە ڕادەبەدەر لە ئێراندایە، بە گەورەترین هۆکاری خۆسووتاندن لە نێوان کرێکاران و چینی هەژاردا دادەندرێت.

بەهۆی پلانڕێژیی هەڵه و بەڕێوەبەرایەتیی نادروستی دەوڵەت لەمەڕ پلانە ئابووری و بازرگانییەکان، لە سەدا ٨٥ی کارگە و  کارخانە بەرهەم هێنەرەکانی ئێران بەرەوڕووی داخران بوونەتەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووئێران سەرمایەگوزاری لە سەر سوپای مەهدی لە عێراق دەكات/بەڵگەیەکی وەرگێڕدراو بۆ کوردی
بابەتی دواتروەرن با بەیەکەوە بەرگری نەک لەژیانی کەبودوەندێک بەڵکوو بەرگری لە”ژیان” بکەین

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان