وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌بستان عادل جه‌بیر ڕایگه‌یاند ئه‌گه‌ر وتووێژه‌کان نه‌گاته ئاکام، ده‌بێ رێژیمی سووریه به‌زۆر لابچێ.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌بستان که به‌شداره له کونفرانسی ئه‌منییه‌تی مونیخ، له لێدوانێکدا بۆ کاناڵی سی ئن ئن رایگه‌یاند، له ڕوانگه‌ی منه‌وه حکوومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د لاوازه و ده‌بێ کۆتایی پێ بێ.
عادل جه‌بیر وتی، ئه‌م کونفراسه زۆر گرنگه و ئاماژه‌ی به هێزی سه‌ربازی عه‌ره‌بستان کرد بۆ سووریه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌بستان وتی هیچ گۆمانێکم نیه یا به‌شار ئه‌سه‌د به شێوه‌ی سیاسی ده‌بێ بڕوا‌و یا به زۆر.