چالاکێکی سیاسی-مدنی کورد لە دێوڵان دەستبەسەر کرا

0
533

 هێزە جل شەخسییەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران لە پارێزگای سنە، چالاکێکی تری سیاسی کوردیان دەست بەسەر کرد.

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٢ی ڕێبەندانی ١٣٩٤ی هەتاوی، سەلمان حوسێن‌پەناهی، چالاکی سیاسیی کورد لە شاری دێولان لەلایەن جل شەخسییەکانی ئیدارەی ئیتلاعەتی ئەو شارە، دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە  ە لە کاتی دەستبەسەر کردنی ئەو چالاکە سیاسییە کورد، لەلایەن هێزە جل شەخسییەکانی ئیداری ئیتلاعاتەوە بێ ڕێزی پێی کراوە و لەگەڵ ئازار و ئەشکەنجە و لێدانیش بەڕەوڕوو بووتەوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە هۆکاری دەستبەسەر کردنی ئەو چالاکە سیاسییە کورد هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نیە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.