ڕەمەزان ئەحمەد زیندانى سیاسی کوردى ڕۆژئاوا دەستى بە مان گرتنى بی سنور دەکات

0
838

ڕەەمەزان ئەحمەد کەمال خەلکى شارى کۆبانى ڕۆژئاواى کوردستان دواى ئەوەى کە لە ساڵى ١٣٨٧ ى هەتاوى  بە هەڵە چوبوە نێو خاکى کوردستانى ئێران لە لایەن هێزەکانى ڕێژیم تەقەى لێدەکری و بریندار دەبێ و دواى دەست بەسەر دەکرێت.

دواى ئەوەى کە دەست بەسەر دەکرێ دواى ئازارو ئەشکەنجەدان لە لایەن دادگاى مهاباد بە تۆمەتى ئەندام بوون لە پەکەکە حوکمى سێدارەى بەسەردا دەسەپێت و دواتر لەلایەن دادگایەکى ترەوە بە حوکمەکەى بۆ ١٠ ساڵ کەم دەکرێتەوە .

رەمەزان بە درێژاى ئەو ماوەى کە لە زیندان دا بوە بە هۆى کەمترخەمى بەرپرسان لە چارەسەرى گرفتە تەندروستیەکانى  چەند جار مان دەگریت و تا ئەوەى بۆ نەخۆشخانە دەگوازرێتەوە دواتر مان گرتنەکەى دەشکێنت.

ئێستا بە هۆى هەبونى ئازارى زۆرى جومگەکان بە تایبەتى ئەو شوینەى کە پێشتر بریندار کرابوو بۆ جارى پێنجەم دەستى بە مان گرتنى بێ سنور کردوە تا ئەوەى بەرپرسانى رێژیم سەرنج بدەن بە ئازارەکانى و بکەوێتە ژیر چاودێرى پزیشکى .

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووکەماڵ شەریفی رۆژنامەنووسی کورد: ٨ ساڵ بێ مەرەخەسی و مۆڵەتی سەردان
بابەتی دواتریەکێتى ئەوروپا ئابلۆقەی بەرپرسانى حکومەتى ئێرانى بۆ ساڵێکى تر درێژ کردەوە

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.