کەماڵ شەریفی رۆژنامەنووسی کورد: ٨ ساڵ بێ مەرەخەسی و مۆڵەتی سەردان

0
635

ڕوژی کورد: کەماڵ شەریفی ڕوزنامەوانی کوردی خەڵکی شاری سەقز کە بۆ زیندانی شاری میناب لە باشووری وڵاتی ئێران دوور خراوەتەوە، پاش ٨ ساڵ دەستبەسەری هێشتا مافی مەرەخەسی و ئیزنی سەردانی پێ نادرێت.

ئەو ڕۆژنامەنووسە کوردە ساڵی ١٣٨٧ لە شاری سەقز و لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا و پاش ماوەیەک ئەشکەنجە لە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە، لە دادگایەکی چەند خولەکیدا لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلای شاری سەقزەوە بە سەرۆکایەتی “شایق” حوکمی ٣٠ سال زیندانیی تەعزیری بۆ بڕایەوە.

هیزە ئیتلاعاتییەکان لە کاتی دەستبەسەر کردنی ئەو ڕۆژنامەنووسەدا ئەندامێکی حیزبی دیمۆکراتیان بەناوی شێخ غەریب حەسەنی، خەلكی گوندی کاومەلەی شاری سەقز کوشت.

ئەو ڕۆژنامەنووسە کوردە، سەرەڕای دوورخرانەوەی بۆ زیاتر لە ١٠٠٠ کیلۆمیتر لە زێدی خۆی، بە بڕیاری دەزگای قەزایی ڕژیمی ئێران لە مافی مەرەخەسی و مۆڵەتی سەردان  بێبەش کراوەو تەنیا یەک جار دایکی و برایەکی بۆ ماوەی چەند خولەکێک توانیویانە چاویان پێی بکەوێت.

کەماڵ شەریفی کوڕی بایز، ساڵی ١٣٥١ لە شاری سەقزی سەربە پارێزگای سنە لەدایک بووە و پێشتریش لە ساڵانی ٦٨ و ٦٩ی هەتاویدا بەهۆی لایەنگری لە حیزبی دێمۆکرات، دەستبەسەر و زیندانی کرابوو.

ئەو چالاکە سیاسییە کوردە، بەهۆی ئەشکەنجەوە “تاندۆن”ی لاقی تووشی کێشە بوون و توانای ڕا کردن و وەرزشی ناو زیندانی نەماوە. نەخۆشیی ئەو چالاکە سیاسییە کوردە لەکاتێکدایە کە تەنیا لە بێهداریی زیندان بە پێدانی حەبی ئازار هەوڵی کەم کردنەوەی ئازارەکانی دەدرێت.

نەخۆشیی ئەو چالاکە کوردە بە گوتەی پزیشکانی بێهداریی زیندان پێویستی بە نەشتەرگەری و چارەسەری لە نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان هەیە، بەڵام هەتا ئێستا ئیزنی چوونە دەرەوە بۆ نەخۆشخانەی پێنەدراوە.

ئەو چالاکە کوردە ساڵی ١٣٨٨ لە زیندانی شاری میناب بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە نەبوونی ملاقات و دوورخرانەوەی بۆ زیندانی میناب، مانی لە خواردنی درێژ ماوە گرت، کە بەو هۆیەوە تووشێ نەخۆشیی ڕیخۆڵە بووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.