رۆژی كورد :
فێدریکا مۆگێرینی بەرپرسی سیاسەتەکانی دەرەوەی یەکیەتی ئۆروپا و هاوکات وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئاڵمان، فەرانسە و بەریتانیا لە هەڵوێستێکی هاوبەشیان دا لە هەمبەر دووپات نەکردنەوەی چاوپۆشیەکان بۆ چەن وڵاتی هاوردەکاری نەوتی ئێران بە توندی ڕەخنەیان لە بایکۆتەکانی ئامریکا گرت.
لە دووتۆی
بڵاوکراوەیەکی هاوبەش لە لایەن فێدریکا مۆگیرینی بەرپرسی سیاسەتەکانی دەرەوەی یەکیەتی
ئۆروپا و وەزیرانی دەرەوەی هەر سێ وڵاتانی فەرانسە، ئاڵمان و بریتانیا رۆژی شەممە ڕێکەوتی
٤ ئەیار کە لە لایەن وەزارەتی کاروباری دەرەوەی وڵاتی بریتانیا بڵاوکرایەوە ڕایانگەیاند
کە ئێمە لەوپەڕی دڵەڕاوکێ و خەمۆکی دا ئاگادار کراوین ئامریکا بڕیاری داوە بۆ کۆتایی
هێنان بە ماوەی دیاریکراوی چاوپۆشی کردن بۆ سەر ٨ وڵاتی سەرەکی هاوردەکاری نەوت و گازی
ئێران. لە بڵاوکراوەکەدا هاوکات سنووردارێتی ئامریکا لە پەیوەندی هاوکاری نێونەتەوەیی
لە گەڵ ئێران لە گۆڕەپانی وزەی ناوەکی بە توندی کەوتووەتە بەر ڕەخنە و توانج. هەروەها
لە بەشێکی دیکەی ئەم بڵاوکراوەیەدا باس لەوە کراوە کە هەڵگرتنی بایکۆتەکانی پەیوەندیدار
بە بەرنامەی ناوەکی بەشێکی بەرچاو لە پەیماننامەی ناوەکی بووە و ئامانج تەنها لە پەیوەندی
ئابووری و بازرگانی بە هێز لە گەڵ ئێران نەبووە بەڵکوو ئامانجی سەرەکی گۆڕانکاری بە
کەڵک بووە لە سەر ژیان و گوزەرانی جەماوەر و میللەتی ئێران.
وڵاتی ئامریکا بە تەمایە لە ڕێگای بایکۆتەکانی گۆشاری زیاتر بخاتە سەر ئێران بۆ ڕاگرتنی
پیتاندنی ئۆران‌یۆم لە ناوخۆی ئێران و هاوکات کۆماری ئیسلامی بە ئاشکرا باس لەوە ئەکات
کە بە پێی بەڵێن نامەی ناوەکی ساڵی ٢٠١٥ پیتاندنی ئۆران‌یۆم بەردەوام ئەکات.
ئا‌مریكا رۆژی جۆمعه ٣ ئه‌یار به هه‌ڕه‌شه‌كانی بۆ سه‌ر ئێران گۆشاره‌كانی زیاتر زه‌ق
كرده‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه به ته‌مای ئه‌وه‌یه یارمه‌تیه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانی
رووسیه بۆ بنیاتنانی وزه‌خانه‌ی ناوه‌كی بووشێهر رابگرێت و سزا بۆ وڵاتانی یارمه‌تیده‌ری
ئێران دیاری ئه‌كات و به بێ هیچ جیاوازییه‌ك هه‌موو جۆره پیتاندنی ئۆران‌یۆم ڕاده‌گرێت كه بۆ درووستكردنی بۆمبی ناوه‌كی كه‌ڵكی
لێ وه‌رده‌گیرێت. ده‌وڵه‌تی ئا‌مریكا بۆ كۆمه‌ڵێك له چالاكیه ناوه‌كیه‌كانی ئێران
مۆڵه‌تی ٣ مانگه‌ی دیاری كردبوو، ئه‌م مۆڵه‌ته كۆمه‌ڵێك چالاكی ناوه‌كی ئێران وه‌كوو
چالاكی ناوه‌كی سێ وزه‌خانه‌ی بووشێهر،ئه‌راك و فێردۆی له خۆده‌گرت و له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش
ئه‌م پرۆژه و چالاكیانه ده‌رفه‌تێكی ده‌ره‌خساند بۆ رووسیه و وڵاتانی ئۆرووپایی له
چوارچێوه‌ی هاوكاریه‌كانیان له گه‌ڵ رژیمی ئێران هاوكات ده‌سته‌به‌ری چالاكیه
ئاشتیخوازانه‌كانی ئێران بن.
حه‌وتوویه‌ك پێش ئێستا ده‌وڵه‌تی ئا‌مریكا به ئاشكرا ڕایگه‌یاند كه مۆڵه‌تی
چاوپۆشیه‌كان بۆ سه‌ر ٨ وڵاتی هاورده‌كاری نه‌وت و سووته‌مه‌نی ئێران له سه‌ره‌تای
مانگی ئه‌یار كۆتایی پێ دێت و به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و مۆڵه‌تانه دووپات ناكرێنه‌وه.
دۆناڵد ترامپ سه‌رۆك كۆماری ئا‌مریكا دوای ڕاگه‌یاندنی بڕیاری ده‌رچوونی وڵاته‌كه‌ی
له په‌یماننامه‌ی به‌رجام، كۆمه‌ڵێك بایكۆتی نوێی به دژی ئێران دیاری كردووه.