به‌ پێی وته‌ی ده‌وڵه‌تی ئامریكا رژیمی ئێران مووشەکی باڵستیکی بۆ لایەنە ناحه‌زه‌كان له‌ عێراق ناردووه‌

0
771

رۆژی كورد :
ناتان تەک وتەبێژی ناوچەیی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئامریکا باس لەوە ئەکات رژیمی ئێران مووشەکی باڵستیکی گواستووه‌تەوە بۆ چەندگرووپی ناوچەیی نەیاری عێراق.

بە پێی ڕاپۆرتی رۆژنامەی ئیندیپێندێنت وتەبێژێکی ناوچەیی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئامریکا جەختی لە سەر ئەوە کردووە کە کۆماری ئیسلامی ئێران مووشەکی باڵستیکی گواستووەتەوە بۆ بەشێک لە گرووپە ناوچەییەکانی عێراق کە ئەوان بە لایەنە نەیارەکان ناودێری ئەکەن. ئەم بەرپرسە ئامریکاییە هەروەها ئاماژەی پێدا : ئەمڕۆ ئێران خاوەنی زۆرترین ڕێژەی مووشەکی باڵستیکە لە ناوچەکەدا و بەشێکی زۆری ئەم سیستەمە مووشەکانەی خۆی گواستووەتەوە بۆ ناوچەکانی لایەنە نەیارەکانی عێراق.
 ناتان تەک بە هێنانە بەرباسی ئەوەی کە ئێران بەم شێوازە هەڵسووکەوتە ژیانی شارۆمەندانی بێ تاوان ئەخاتە بەر مەترسی هاوکات وتیشی شوێنی دەرەکی ئامانجی بەشێک لەم مووشەکانە وڵاتی عێراق بووە و ئەمە بە پێچەوانەی ڕێکەوتننامەی ژمارەی ٢٢٣١ ئەنجۆمەنی ئاسایشی نێونەتەوەییە و بە فەرمی پێشێل کاری دەسەڵاتی حکوومەتی عێراقە.
بە پێی وتەکانی ئەک دیپلۆماتە ئامریکاییە مایک پۆمپێئۆ وەزیری کاروباری دەرەوەی وڵاتی ئامریکا پێشتر جەختی لە سەر ئەوە کردبوو کە دەوڵەتی عێراق ئەبێت خۆی چارەنووسی وڵاتەکەی دیاری بکات نەک دەولەتی جێگر لە تاران، هاوکات لە درێژە دا باسی لەوە کرد کە ئەگەر ئێران ئەو ١٢ مەرجە سەرەکیە لە لایەن پۆمپێئۆ جێبەجێ بکات ئەوا دەوڵەتی ئامریکا ئامادەیە لاپەڕەیەکی نوێ هەڵداتەوە لە پەیوەندیەکانی خۆی لە گەڵ تاراندا.
 ناتان تەک وتەبێژی ناوچەیی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئامریکا لە کۆتایی وتەکانی دا ئاماژەی کرد پێویستە ئێمە گۆشاری زیاتر دابین بکەین بۆ بەرگری لە بەرنامەی مووشەکی ئێران و هاوتا لەم پێوەندیە دا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا بەردەوامە هەوڵەکانی خۆی لە هەموو ناوچەکانی دونیا بۆ بەرگری لە چالاکیە مووشەکیەکانی ئێران و هاوکات دەوڵەتی واشنتۆن بەردەوام ئەبێت لە بەکارهێنانی بایکۆت و گۆشارەکانی بۆ سەر ئێران هەتا گۆڕانکاری لە کردەوە و ئاکاری ئێران لە ناوخۆ و ناوچەکەدا بەدی بکرێت. وتەکانی ناتان تەک وتەبێژی ناوچەیی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا لە کاتێک دا بڵاو دەکرێتەوە کە ئێران بەردەوام نکۆڵی لە گواستنەوەی مووشەکی باڵستیک بۆ عێراق دەکات و حاشای لێدەکات.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.