Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران ڕێکخراوی هاوکاریی شانگهای، ئەندامێتی هەمیشەیی ئێرانی پەسەند نەکرد

ڕێکخراوی هاوکاریی شانگهای، ئەندامێتی هەمیشەیی ئێرانی پەسەند نەکرد

0
1188

ڕۆژی کورد :  سەرەڕای پشتیوانیی چڕی ڕووسیا، ڕێکخراوی هاوکاریی شانگهای داخوازیی بەئەندامبوونی هەمیشەیی ئێرانی لەو رێکخراوەدا ڕەت کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕۆیتەرز، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی 3ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی، ڕێکخراوی هاوکاریی شانگهای ئیزنی بوون بە ئەندامبوونی هەمێشەیی ڕژیمی ئێران لەو ڕێکخراوەیە نەدا.

ماوەیەکی زۆرە  ڕژیمی ئێران خوازیاری ئەندامێتی لەئەم ڕێکخراوەیە و هاوکات ڕووسیا بەشێوەیەکی بەردەوام ئەم باسەی هێناوەتەوە ئاراوە کە بە هەڵگرتنەوەی گەمارۆکانی ڕۆژئاوا لە دژی ئێران، ئەندامبوونی ڕژیم لەئەم ڕێکخراوەیە بابەتێکی گونجاوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، وەزیری دەرەوەی چین گوتی: پکەن لە هەنگاوی یەکەمدا دەیەوێت ڕەوتی پەیوەستبوونی هیند و پاکستان بەم ڕێکخراوەیە تاوتوێ بکات.

ڕێکخراوی هاوکاریی شانگهای، ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتییە کە بەمەبەستی ئاریکاری چەندلایەنەی تەناهی، ئابووری و فەرهەنگی پێکهاتووە. بناغەی ئەم ڕێکخراوەیە لە ساڵی 2001ی زایینی لەلایەن ڕێبەرانی چین، ڕووسیا، قەزاقستان، قرقیزستان، تاجیکستان و ئوزبەکستان داڕێژراوە.

ڕێکخراوی هاوکاریی شانگهای لە ڕاستیدا دەستەی نوێی ڕێکخراوی “شانگهای”ـە کە لە ساڵی 1996 بنیات نراوە، بەڵام ناوەکەی لەپاش پەیوەستبوونی ئوزبەکستان بۆ “ڕێکخراوی هاوکاریی شانگهای” گۆڕدرا.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوولە ناوچەی مەنگوڕایەتی مهاباد، شەڕ و پێکدادان هاتە ئاراوە
بابەتی دواترشەڕ لە دەڤەری مهاباد بەردەوامە و ڕژیم کوژراو و برینداری هەیە/نوێ کراوە
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان