Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران لە ناوچەی مەنگوڕایەتی مهاباد، شەڕ و پێکدادان هاتە ئاراوە

لە ناوچەی مەنگوڕایەتی مهاباد، شەڕ و پێکدادان هاتە ئاراوە

0
2212

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕۆژی کورد، لە بەیانیی ئەمڕۆ هەینی ٤ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، لە ناوچەی مەنگووڕایەتیی مهاباد و لە نزیک دوو گوندی سەرتان و مڕانێ شەڕ لە نێوان هێزی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و هێزەکانی سپای تیرۆریستیی پاسدارانی ڕژیم هاتۆتە ئاراوە.

شایەتحاڵان باس لەوە دەکەن کە شەڕەکە لە ئێستادا و لە کاتی داڕشتنی ئەو هەواڵەش بەردەوامە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەمەڕ خەسارەکانی هێزی پێشمەرگە و هیزەکانی ڕژیم لەبەر دەست دا نیە بەڵام کەسێکی ئاگادار لەمبارەوە  بە ڕۆژی کوردی ڕاگەیاند کە هیزەکانی ڕژیم خەسارێکی زۆری گیانی و مادیان بەرکەوتووە و بریندارێکی زۆریان هەیە و دەگوترێ چوار جاش کوژراون.

شایانی ئاماژەیە کە هێزەکانی ڕژیم دەستیان کردووە بە تۆپ پارانی ناوچەکە و زیانێکی زۆری مادیان بە ژینگەی ئەو ناوچەیە گەیاندووە.

هەروەها دەگوترێ ئەمڕۆ سەرجەم هێڵەکانی تەلەفوونی ئەو ناوچەیە لە لایەن ڕژیمەوە پچڕاوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووبەردەوامیی زنجیره‌ خۆپێشاندان‌و ناڕەزایەتی دەربڕین لە چەند شارێکی کوردستان
بابەتی دواترڕێکخراوی هاوکاریی شانگهای، ئەندامێتی هەمیشەیی ئێرانی پەسەند نەکرد
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان