Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران چالاکێکی کرێکاری کورد بۆ تێپەڕاندنی حوکمەکەی رەوانەی زیندانی سنە کرا

چالاکێکی کرێکاری کورد بۆ تێپەڕاندنی حوکمەکەی رەوانەی زیندانی سنە کرا

0
1089

فەرزاد مورادی نیا ئەندامی چالاکی کرێکاریی بە مەبەستی تێپەڕاندنی سێ ساڵ زیندانی تەعزیری لەلایەن دادگای شاری سنەوە رەوانەی زیندانی ناوەندی ئەو شارە کرا.

چەند رۆژلەمەوبەر فەرزاد مورادی نیا لە لایەن دەزگا قەزاییەکانی رێژیم لەشاری سنە بانگهێشت و داوای لێکراوە کە بە مەبەستی تێپەڕاندنی ٣ ساڵ زیندان خۆی بە گرتووخانەی ناوەندی سنە بناسێنێت.

ئەو هاووڵاتییە سنەییە لەحاڵی حازردا بەدەست نەخۆشی هەناوەوە دەناڵێنێ.

ئەو چالاکە کرێکارییە لەلایەن لقی چواری دادگای پێداچوونەوەی شاری سنە بە ٣ سال زیندانی کردن حوکم دراوە.

مورادی نیا لەداگای سەرەتاییدا دوو ساڵ زیندانی بۆ بڕابوویەوە کە پاشان ئەو حوکمە بە تۆمەتی “ئەندامەتی لە کۆمیتەی هاوکاری بۆ پێکهێنانی دامەرزاوە کرێکارییەکان و پڕۆپاگەندە بە دژی نیزام” بە سێ ساڵ زیندانی کردن زیاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە سەرماوەزی ١٣٩٣ی هەتاویش، لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی رێژیمی ئێرانەوە لە سنە و لەناو ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر کرابوو و دوای ٢٥ رۆژ دەستبەسەریی بە دانانی بارمتەی ٧٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووهێزە ئینتزامییەکان لە ناوچەی سنووری ئورمیە ٣ کۆڵبەریان دایە بەر تەقە
بابەتی دواترشەڕ و تێکەڵچوونی نیزامی لە کوردستان درێژەی هەیە

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان