چالاکێکی کرێکاری کورد بۆ تێپەڕاندنی حوکمەکەی رەوانەی زیندانی سنە کرا

0
722

فەرزاد مورادی نیا ئەندامی چالاکی کرێکاریی بە مەبەستی تێپەڕاندنی سێ ساڵ زیندانی تەعزیری لەلایەن دادگای شاری سنەوە رەوانەی زیندانی ناوەندی ئەو شارە کرا.

چەند رۆژلەمەوبەر فەرزاد مورادی نیا لە لایەن دەزگا قەزاییەکانی رێژیم لەشاری سنە بانگهێشت و داوای لێکراوە کە بە مەبەستی تێپەڕاندنی ٣ ساڵ زیندان خۆی بە گرتووخانەی ناوەندی سنە بناسێنێت.

ئەو هاووڵاتییە سنەییە لەحاڵی حازردا بەدەست نەخۆشی هەناوەوە دەناڵێنێ.

ئەو چالاکە کرێکارییە لەلایەن لقی چواری دادگای پێداچوونەوەی شاری سنە بە ٣ سال زیندانی کردن حوکم دراوە.

مورادی نیا لەداگای سەرەتاییدا دوو ساڵ زیندانی بۆ بڕابوویەوە کە پاشان ئەو حوکمە بە تۆمەتی “ئەندامەتی لە کۆمیتەی هاوکاری بۆ پێکهێنانی دامەرزاوە کرێکارییەکان و پڕۆپاگەندە بە دژی نیزام” بە سێ ساڵ زیندانی کردن زیاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە سەرماوەزی ١٣٩٣ی هەتاویش، لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی رێژیمی ئێرانەوە لە سنە و لەناو ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر کرابوو و دوای ٢٥ رۆژ دەستبەسەریی بە دانانی بارمتەی ٧٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.