ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ناوەندی ڕۆژی کورد کاتژمێر 3ی سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 1ی جۆزەردانی 1395 لە گۆڕەپانی عەلی ئابادی باژێڕی بۆکان، هێرش کرایە سەر ماشێنێکی هێزەکانی ڕژیم.
ئەو هێرشە لە لایەن کەس یان کەسانێک نەناسراوەوە ئەنجام دراوە و یەکێک لە هێزەکانی ڕژیم بە تووندی بریندار بووە.
بە وتەی هەواڵنێری ناوەندی ڕۆژی کورد چەند کەسی نەناسراو بە چەک هەڵیانکوتاوەتە سەر ماشێنێکی هێزە ئینتزامییەکان و دەستڕێژێکی تووندیان لەو ماشێنە کردووە کە لە ئەنجامدا جیا لە زیانی زۆر بۆ ماشێنەکە، یەکێک لە هێزەکانی ڕژیم بە تووندی بریندار بووە.
سەرچاوەیەک لە بۆکان بە ڕۆژی کوردی ڕاگەیاند، کەسانی هێرشبەر بە نیاز بوون کەسێکی زیندانی لەدەست ئەو هێزانە ڕژیم قوتار بکەن بەڵام سەرنەکوتوون.
ئەوە دووهەم هێرش بۆ سەر هێز و دەست و پێوەندییەکانی سەر بەڕژیم لە باژێڕی بۆکان لە ماوەی 20 ڕۆژی ڕابردوودایە، ڕۆژی سێ شەممە ١٢ی گەلاوێژی ١٣٩٥ی هەتاوی، گرووپی تێکۆشەرانی ئاڵای سوور لە گەڕەکی فەرهەنگیانی شاری بۆکان، تەقەیان لە جاش خوسرەو خوسرەوی ناسراو بە “خوسرەو ساڵە چیمەن” و “عوسمان زارعی” دوو بەكرێگیراوی ناوزڕاوی كۆماری ئیسلامی لە شاری بۆكان کە دەستیان لە شەهیدکردنی چەند پێشمەرگەی کۆمەڵەدا هەبووە کرد و لە ئاكام دا خوسرەو خوسرەوی ناسراو بە خوسرەوی ساڵە چیمەن كوژرا و عوسمان زارعی سەرهەنگی سوپای پاسداران بە سەختی بریندار بوو.