Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران سێ کاسبکاری سەردەشتی دەستبەسەر کران

سێ کاسبکاری سەردەشتی دەستبەسەر کران

0
1459

دەستبەسەرکردنی “کاسبکارانی سنووریی شاری سەردەشت” درێژەی هەیە و ئەمجارەیش سێ کەسی دیکە دەستبەسەر کراون.
ڕۆژی کورد: بە پێی بەشی مافی مرۆڤی ناوەندی ڕۆژی کورد، لە درێژەی گوشار خستنە سەر کۆڵبەر و کاسبکارانی سەر سنوور،  کاژێر 11ی ڕۆژی یەکشەممە، 1ی خەرمانانی 1395ی هەتاوی، سێ کەس لە کاسبکارانی سنووریی خەڵکی گوندی “گولان”ی سەر بە شاری “سەردەشت” لە لایەن ” هێزەکانی ئاسایشی باژێڕی سەردەشت”ـەوە دەستبەسەر کراون.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ناوەندی ڕۆژی کوردی ڕاگەیاند، “عەلی مەولان نیا”، “ئەحمەد مەولان نیا” و “عەلی عەلیزادە” لە سنووری ناوچەی “ئالان” لە لایەن هێزەکانی “ئاسایشی باژێڕی سەردەشت”ـەوە دەستبەسەر کراون.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها بە ڕۆژی کوردی ڕاگەیاند: “هێزەکانی ئاسایش”،  ئەم سێ کەسەیان لە حاڵێکدا دەستبەسەر کردووە کە ناوبراوان بە مەبەستی نوێکردنەوەی مۆڵەتی بەڵگەی سنووریان، سەردانی یەکێک لە ناوەندە ئەمنییەتییەکانیان کردووە و هەنووکە لە “بەندیخانەی کاتیی ئیدارەی ئاسایشی سەردەشت”دان.

هەروەک پێشتریش لە هەواڵەکانی ناوەندی ڕۆژی کورد دا هاتبوو،  ڕۆژی پێنجشەممە 1ی پووشپەڕی 1395ی هەتاوی و بە هۆی ناڕەزایی دەربڕینی بنەماڵەکانی دوو برای کۆڵبەری کوژراوی گوندی گوێزیلێی سەر بە باژێڕی سەردەشت واتا ” لەتیف و ڕەئووف عەلیخانی”، سێ کەسی ئەو گوندە بە ناوەکانی “ئەبووبەکر و ناسێح عەلیخانی” و “عومەر عەبدوڵڵاپوور” لە لایەن هێزەکانی ئاسایشەوە دەستبەسەر کرابوون.

ئەبووبەکر عەلیخانی لە کاتی دەستبەسەرکران بە تووندی ئەشکەنجە کرابوو بە جۆرێک کە دوای ئازادبوونی بە زوویی ڕاگواسترا نەخۆشخانە و پزشک ڕایگەیاندبو کە قامکی ناوبراو بە هۆی ئامێری گەرماییەوە سووتاوە.

لە چەند مانگی ڕابردوودا، چەند گەنجێکی دیکە لە گوندەکانی ناوچەی “ئالان” بە هۆی مەترسی دەستبەسەرکران لە لایەن “ئیدارەی ئاسایشی سەردەشت”ەوە ئاوارە بوون و بەرەو شوێنی نادیار ڕایان کردووەو  تا ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە یەکێک لەو گەنجانە بە ناوی “دانا ئیبراهیم نەژاد” لە بەردەستدا نییە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووپەلامار بۆ سەر هێزە ئینتزامییەکان لە بۆکان، بریندارێکی لێکەوتەوە
بابەتی دواترئایا کوردەکان لە داعش مەترسیدارترن؟/وەرگێڕان لە عەڕەبیەوە

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان