Google search engine
ماڵەوە ھەواڵ جیهان پێشانگایەکی تایبەت بە وێنەکانی کۆماری کوردستان لە دانمارک کراوە

پێشانگایەکی تایبەت بە وێنەکانی کۆماری کوردستان لە دانمارک کراوە

0
1589

حیسام ئەحمەدی و نەرمین عوسمانی ژن و مێردێکی گەنجی ڕۆژهەڵاتی ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و نیشتەجێی وڵاتی دانمارک، بە بۆنەی 2ی رێبەندان یادی 70ساڵەی دامەزرانی کۆماری کوردستان، پێشانگایەکی تایبەت بە وێنەکانی سەردەمی کۆماریان لە شاری” بۆڕن هۆڵم” لە وڵاتی دانمارک کردەوە.
رۆژی دووشەمە رێکەوتی 5ی رێبەندانی 1394ی هەتاوی بە بۆنەی بەرز ڕاگرتنی یادی 70ساڵەی دامەزرانی کۆماری کوردستان، پێشانگایەکی تایبەت بە وێنەکانی کۆماری کوردستان لە شاری” بۆڕن هۆڵم” کرایەوە کە لە لایەن بەشداربووان کە سەر بە نەتەوە جیا جیاکانی وەک ” دانمارکی، کوردانی هەرچوار بەشی کوردستان، فارس، ئەفغانی و …” پێشوازی گرمی لێکرا.
جێگای ئاماژەیە کە نووسراوێکی تایبەت بە کۆماری کوردستان و کەسایەتی پێشەوا قازی بە زمانەکانی ” کوردی، فارسی ، ئینگلیزی و عەرەبی” خرایە بە دیدی بەشداربووان .
شایانی باسە کە پێشانگاکە لە کات ژمێر ٢ی دوانیوەڕۆی ئەو ڕۆژە دەستی پێکرد و تا کات ژمێر حەوت و بۆ نزیک بە پێنج کات ژمێر بەردەوام بوو.

حیسام ئەحمەدی لەمەڕ هۆکار و هاندەری دانانی ئەو پێشانگایە بۆ ڕۆژی کورد دوا و گوتی: ماوەیەک بوو لەگەڵ خێزانم بیرمان لە ئەنجامدانی چالاکییەکی نوێ لە بۆنە حیزبییەکاندا دەکردەوە، بە هۆی ئەوەش کە لە شوێنی ژیانی ئێمەدا زۆرتر خەڵکی بیانی و غەیری کوردن، ئێمە هاتینە سەر ئەو باوەڕە کە پێشانگایەک دابنێن کە ناسێنەری کورد بێ.

ئەحمەدی لەمەڕ شێوەی بەڕێوەچوونی پێشانگاکە گوتی: لەو پێشانگایەدا جیا لە وێنەکان، زانیارییەکی زۆرمان لەسەر کورد و وێنەکان بە چەند زمانێکی وەکوو دانمارکی و عەرەبی و ئینگلیسی بۆ سەردانکەرانی پێشانگاکە دانابوو کە تێیدا کەسایەتی پێشەوا و هەروەها کۆماری کوردستان و مێژووی کوردی تێدا ناسێندرابوو.

12524321_505977482914748_8573299472987466683_n

12552594_505977356248094_3153354315224762904_n

12565389_505977409581422_1270725511498975789_n

12647529_505977246248105_6621701989064438741_n

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوولە پارلمانی ئوروپا کۆنفرانسێک بۆ تاووتوێ کردنی پرسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێکهات
بابەتی دواترسەید حەسەن خومه‌ینى: لەگەڵ خەڵک دەدوێم

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان