سەید حەسەن خومه‌ینى: لەگەڵ خەڵک دەدوێم

0
563

 حەسەن خومەینی نەوەی خومەینی کە خۆی بۆ بەربژێری شۆڕای چاوەدێری پاڵاوتبوو، لە لایەن مەجلسی بەربژێرانەوە متمانەی پێ نەبەخشرا، هەر ئەوەش وای کرد کە هەڵوێست بگرێت.

 دواى ڕەتکردنەوەى بەربژێرىی سەید حەسەن بۆ هەڵبژاردنى مەجلیسی خوبرەگان، ناوبراوە لەڕیگەى تۆڕى کۆمەلایەتى ئینستاگرامى کوڕەکەىەوە ڕاگەیاند کە لە سەر ڕەتکرانەوەى دەیهەوێت لە گەڵ خەڵک بدوێت .

شایانى باسە متمانە پێ نەبەخشین بە کوڕەزاى ڕێبەرى پێشوى ئێران لە لایەن ئەنجومەنى شۆڕای چاوەدێری ئێران ڕەنگدانەوەیەکى زۆرى لە میدیا ناوخۆ و بیانیەکاندا لێکەوتەوە .

هەر وەک پێشتریش لە هەواڵەکانی ڕۆژی کورددا هاتبوو، ٥٥%ی بەربژیرانی خولی دەیەمی پارلمانی ئێران کە ٦٠%یان لە ڕیفۆرمخوازەکان بوون، متمانەیان پێ نەبەخشرا.

پاساوی شۆڕای چاوەدیری بۆ متمانە نەبەخشین بە حەسەن خومەینی، ئامادە نەبوونی ناوبراو لە تاقیکارییەک بوو کە بۆ بەربژێرانی هەڵبژاردنی شۆڕای چاوەدێری داندرابوو.

حەسەن خومەینی ئەو تاقیکارییەی بە بێ ڕێزی بە خۆی وەسف کردبوو و هەر بۆیەش بەشداری تێدا نەکردووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.