پارکی ساحلی بۆکان، شوێنێک بۆ حەوسانەوە یان کۆگایەک بۆ ماددەی هۆشبەر؟

0
634

ماددە هۆشبەرەکان لە ئێران و خۆرهەڵاتی کوردستان،هەم لە ڕووی جۆری و هەم لە ڕووی چەندییەوە، هەڕەشەیەکی مەترسی و گورچووبڕن بۆ گیانی هاونیشتمانیان.

لە ڕووی جۆرییەوە دەکرێ باس لە جۆرە بەربڵاوەکانی ماددە هۆشبەرەکان بکرێت، ڕەنگاڵەیی و جۆراو جۆری ماددە هۆشبەرەکان بە ڕادەیەک بەربڵاوە کە تەنانەت کارناسێکی ماددەی هۆشبەری ورمێ بە :ڕۆژی کورد”ی گوت: بەڕاستی هەندێ جۆری ماددەی هۆشبەر هەن کە تەنانەت ئێمەش نایانناسین.

لە ڕووی چەندیشەوە دەکرێ ئاماژە بە هاتنە خواری تەمەنی تووش بوون بە ماددەی هۆشبەرە کە بە پێی ڕاپۆرتە بەڵگەدارەکان و تەنانەت هەندێ جار دان پێدانانی خودی کاربەدەستانیش، تووش بوون بە ماددەی هۆشبەر تا ئاستی قوتابخانەی بنەڕەتیش هاتووە.

ماوەیەک لەمەوبەر “ڕۆژی کورد” هەواڵێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا لە زمان بەرپرسێکی پارێزگای سنە، ڕێژەی کەسانی مردووە بە هۆی ماددە هۆشبەرەکانی لە هەشت مانگی ڕابردوودا، ٣٣ کەس ڕاگەیاندبوو کە چوار کەسیان ژن بوون.

لەو ناوەدا ئازادی کڕین و فرۆشن و کێشان و بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان لە ئێران و بەتایبەتی کوردستان، جێگای سەرنجە، ئەوەش لە حاڵێکدایە کە ساڵانە دەیان کەس بە تاوانی کڕین و فرۆشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە ئێران لە دار دەدرێن و هەڵدەواسرێن.

پارکی ساحلی (قەراغ ئاو)ی بۆکان کە یەکێک لە پارکە بەناوبانگەکانی شارە و لە تەنیشت ڕووبار هەڵکەوتووە، چیتر وەکوو جاران، شوێنێک نیە بۆ حەوانەوە و حەسانەوە، بەڵکو ئێستا لەو شوێنەدا گیرۆدەبووانی ماددە هۆشبەرەکان، دەژین و دەکێشن و بەرەو ژیانێکی بێ واتە و ئامانج هەنگاو دەنێین.

لەو ناوەدا دیمەنی کچێکی ١٧ ساڵان و کوڕێکی نزیک بیست و سێ ساڵان، سەرنجڕاکێشە، کورسیەک و هەندێ شڕ و شیتاڵ، بۆتە ماڵ و حاڵیان و تێیدا دەژین بێ ئەوەی کە هیچ بەپرپرسێکی شار چاوی پێیان بکەوێ یان هیچ ئاسایش و پۆلیسێک، ئاستەنگیان بۆ ساز بکات، چون لە ڕاستیدا ئەرکی ئاسایش و پۆلیس و هێزە ئینتزامییەکان، دابین کردنی ئاسایشی حکومەتە نەک هاوشاریان، ئاسایشی حکومەتیش بە مەنگی خەڵک باشتر بەرهەم دێت.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕۆژی کورد لە شاری بۆکان، ئەو کچە تەمەن حەڤدە ساڵەیە کە ئیزنی وێنەگرتنی نەدا، بەزم خۆشکەری کەسانێکی ناو شارە کە بازرگانی مادەی هۆشبەر و سەر بە دەوڵەتن بە ناوی (ج . ئا).

شایانی ئاماژەیە کە لە ئێستادا، شاری سەردەشت چیتر وەک جاران بە ئاوهەڵدێری شەڵماش و بە سەیرانگای بێوران ناناسرێت، بەڵکو ئێستا ناوی سەردەشت هاوتایە لەگەڵ کارگەی بەرهەم هێنانی شیشە.

لە لایەکی تریش مهاباد وردە وردە خەریکە قەڵای جوانی و هەوارگەی شیعر و گۆرانی نەمێنێ، بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا و بە پشت بەستن بە چەندین سەرچاوەی باوەڕپێكراو، ماوەیەكە لە دەورووبەری شاری مەهاباد ژمارەیەك كەسی هەلپەرەست چەندین بنكەی و كارگەی بەرهەمهێنانی مادەی هۆشبەرەیان كردۆتەوە و سەرقاڵی دروستكردنی مادەی شیشەن.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بە هەواڵنێری كوردپای راگەیاندووە،” رۆژانە لەو كارگەیانەدا مادەی شیشە بەرهەم دێت و دواتریش رەوانەی بازارەكان دەكرێت و تەنانەت لە چەندین رێگەی تایبەتەوە رەوانەی هەرێمی كوردستان و توركیەش كراوە”.

photo_2016-01-18_17-48-14

 photo_2016-01-18_17-48-33

photo_2016-01-18_17-48-43

photo_2016-01-18_17-48-27

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.