هەواى ورمێ یەکێک لە پیس ترین هەواى شارەکانى ئێرانە

0
625

ئەمڕۆ بەرێوەبەرى ژینگەى پارێزگاى ورمێ لە کونگرەیەکى ڕۆژنامەوانى بە بۆنەى رۆژى هەواى پاک سازی دابوو ڕایگەیاند کە هەواى ورمێ لە ڕێژەى هەرەشە بۆ سەر تەندروستى هاولاتیان نزیک بۆتەوە. دابەش نەکردنى بەنزین جوری یورۆ ٤ بە یەکیک لە هۆکارەکانى پیس بونى هەواى ورمێ زانى کە لە گەورە شارەکانى تر دابەش دەکریت هەروەها پەرویز ئاراسته بەڕێوەبەرى ئیدارەى ژینگەى پارێزگاى ورمێ لە درێژەى کونگرە ڕۆژنامەوانیەکەى دا گوتى کە ڕێژەى مونۆ ئۆکسید لە هەندی ڕۆژ و شوین دا لە سەرەوەى ڕێژەى دیارى کراو بۆ تەندروستى مرۆڤە. شایەنى باسە ساڵانە بە هؤى هەواى پیسەوە سێ ملیون کەس لە جیهان دا ژیان لە دەست دەدەن .

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.