Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران باوکی مافی مرۆڤی کوردستان و هێمای بەرزی خۆڕاگری، ئازاد بوو

باوکی مافی مرۆڤی کوردستان و هێمای بەرزی خۆڕاگری، ئازاد بوو

0
1631

ڕۆژی کورد: محەممەدسدیق کەبوودوەند، باوکی مافی مرۆڤی کوردستان، هێمای ڕاستەقینەی خۆڕاگری و کۆڵ نەدان لە هەمبەر ئەشکەنجە و نادادپەروەری و سەرەڕۆیی، ئەمڕۆ هەینی 22ی بانەمەڕی ١٣٩٦ی هەتاوی، دوای دە سەڵا بەندیخانە و مانگرتن، ئازاد بوو.

ئازادیی کەبوودوەند، شەپۆلێکی بەرینی خۆشحاڵی لە ناو کوردستانیان سازکردووە.

ناوەندی ڕۆژی کورد بەو بۆنەوە پیرۆزبایی لە کوردستان بە گشتی و بەڕێز کەبوودوەند و بنەماڵەکەی بەتایبەتی دەکات و خۆڕاگریی و نەبەزین و کۆڵ نەدان و ورەی بەڕێزیان وەک کوردێک لە پێناو وەدیهاتنی مافی مرۆڤی کورد، بەرز دەنرخێنێت.

محەمەد سدیق کەبوودوەند، ڕێکەوتی ١٩ی بانەمەڕ بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە دۆسیەسازییەکانی ئیتلاعات و دادگایی کردنەوە، سەرلەنوێ مانگرتنی ڕاگەیاند و پاش ٣٤ ڕۆژ مانگرتن لە ڕێکەوتی ٢٣ی جۆزەرداندا بۆ ماوەی ٤ ڕۆژ مەرەخەسیی پێدرا.

کەبوودوەند لە ماوەی مانەوەی ١٠ ساڵەی لە زینداندا تووشی کۆمەڵیک ئازار و نەخۆشی بووەو لە کاتێکدا پیویستیی زۆری بە چارەسەری و چاوەدێریی پزیشکی هەیە، بەڵام هەتا ئێستا لە زینداندا ماوەتەوە.

لەماوەی ٣٤ ڕۆژەی مانگرتنی کەبودوەندا ژمارەیەک ڕێکخراوی جیهانیی وەکوو ئەنجومەنی جیهانیی قەڵەم، لێبوردنی نێونەتەوەیی وێڕای مەحکووم کردنی هەڵسوکەوتی ڕەژیم لەگەڵ ئەو چالاکە کوردەدا، خوازیاری ئازادیی ناوبراویش بوون.

مانگێک پێش مانگرتنی کەبوودوەند، جان کێربی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفڕانسیکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندبوو کە محەمەد سدیق کەبوودوەند ماوەی ١٠ سالی لە زینداندا تێەڕاندووەو هەنووکە پیویستە بێ ئەملا و ئەولا ئازاد بکرێ.

کبودوەند ساڵی ٨٦ بە تۆمەتی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کراو و دواتر بە تۆمەتی دامەزراندنی ڕێکخراوی بەرگری لە مافی مرۆڤی کوردستان و بڵاو کردنەوەی وتار لە گۆڤاری “پیام مردم”دا بە ١١ ساڵ زیندانی کران حوکم درا و دادگای پێداچوونەوە ١٠ ساڵ و ٦ مانگ لەو حوکمەی بۆ پشتڕاست کردەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووهیوا بە ژیان لە ناو تووشبووانی ئایدز، ١٠ ساڵ زیادی کردووە
بابەتی دواترتەرمی هاووڵاتییەکی تەمەن ١٧ ساڵان لە نزیک ئاوهەڵدێری شەڵماش دۆزرایەوە
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان