هیوا بە ژیان لە ناو تووشبووانی ئایدز، ١٠ ساڵ زیادی کردووە

0
1036

ڕۆژی کورد: دوایین لێکۆڵینەوەکانی لێکۆڵەران دەریخستووە کە هیوا بە ژیان لە ناو تووشبووانی ڤایرووسی “ئێچ ئای وی” وەک هۆکاری نەخۆشیی ئایدز، لە ساڵی ١٩٩٦ ـەوە تا ئێستا، ١٠ ساڵ زێدە بووە.

گۆڤاری بریتانیایی “لانست”، ڕاپۆرتێکی بڵاو کردۆتەوە کە وێڕای خستنە بەر باسی ئەو هەواڵە، باس لەوە دەکات کە شێوەیەکی دەرمانیی تایبەی کە بە “دەرمانە سێیانەکان” ناسراوە، هۆکاری ئەو بەرزبوونەوەی هیوا بە ژیان لە ناو ئەو نەخۆشانە دایە.

ئەو لێکۆڵینەوەیە لەسەر زیاتر لە ٨٨ هەزار و ٥٠٠ نەخۆشی گیرۆدەی ئێچ ئای وی و لە ویشکارۆکانی ئوروپا و ئەمریکا ئەنجام دراوە.

لێکۆڵەرانی زانکۆی بریستۆل، لەسەر ئەو بڕوایەن کە ئەو دەرمانە نوێیانە کە بۆ چارەسەریی ئایدز دراوە بەو نەخۆشانە، خەسار و لێکەوتەی لاوەکیی کەمتریان هەیە هەر بۆیەش نەخۆشەکان دەرمانێکی کەمتر بەکار دێنن و هەر ئەوەش وایکردووە کە ڤایرووسەکە، خۆڕاگرییەکی کەمتری لە هەمبەر ڕەوتی دەرمانکردنەکەدا هەبێ.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت