Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران وەزیری بەرگری ئامریکا: چاوەدێری ڕێکەوتنە ئەتۆمییەکەی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەین

وەزیری بەرگری ئامریکا: چاوەدێری ڕێکەوتنە ئەتۆمییەکەی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەین

0
1120

ئاشتۆن کارتر، وەزیری بەرگری ئامریکا رۆژی شەممە ڕایگەیاند، ئامریکا چاوەدێری ڕێکەوتنە ئەتۆمییەکەی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی دەکا.
ناوبراو ڕایگەیاند، هیوادارین ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی دەس لە سیاسەتە شوومەکانی لە ناوچەکەدا هەڵبگرێ کە نەبێتە هۆی نیگەرانی هاوپەیمانەکانمان لە ناوچەکەدا.
وەزیری بەرگری ئامریکا، کە لە سەردانێک لە سەربازە ئامریکاییەکان لە ئیمارات وتەکانی پێشکەش دەکرد ڕایگەیاند، ئەرکی ئێمە و سەربازەکانمان لە ناوچەکەدا ڕێگرتنە لە کارە نهێنییەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا.
وەزیری بەرگری ئامریکا، بە مەبەستی دێڕاسەت کردن لە بەرامبەر داعش دا گەیشتۆتە وڵاتی ئیمارات، ناوبراو بڕیارە لە رۆژی پێنج شەممەی داهاتوودا لە کونفرانسی هاریکاری وڵاتانی خەلیج لە گەڵ بارەک ئۆباما سەرۆک کۆماری ئامریکابەشداری بکا.
ئاشتۆن کارتر، سەبارەت بە ڕێکەوتنە ئەتۆمییەکەی لە گەڵ ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی وتی: ڕێکەوتنەکە لە کاناڵێکی چاک دا دەچیتە پێش، بەڵام دەبێ کۆماری ئیسلامی لە گەڵ ڕێکەوتنەکەدا خۆ گنجاندنی هەبی.
وەزیری بەرگری ئامریکا لە نێو سەربازەکان دا لە ئیمارات دووپاتی کردەوە، ئەرکی ئێوە ڕێگرتنە لە دەستێوەردانەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکەدا لە بەرامبەر هاوپەیمانەکانی ئێمەدا، وەزیری بەرگری ئامریکا هەروەها بڕیارە سەردانی چەند بنکەیەکی دیکەی سەربازی لە وڵاتانی خەلیج دا بکا.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووزنجیرە دانیشتنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی ئه‌دەبیی بۆکان له به‌هاری ۱۳۹۵دا
بابەتی دواترسووریە: کوژرانی چەند بەرپرسێکی سپای پاسداران لە سووریە

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان