بە پێی سەرچاوە هەواڵییەکان، لە شەڕ و پێکدادانێک دا لە شاری حەلەب، چەند بەرپرسێکی سپای پاسداران کوژران.
بە پێی هەوڵەکان، سەردار محەممەد رەزا فەلاح زادە کە لە کاتی دەورانی سەرۆک کۆماری ئەحمەدی نژاددا، بۆ ماوەی ٦ ساڵ پاریزگاری شاری یەزد بوو لە شاری حەلەب بریندار بوو، بەرەو تاران بەڕێ کرا.
بەشێکی ئەو ئەو بەرپرسانەی ڕێژیم کە لە سووریەدا کوژراون ئەمانەن: عەلی رەزا سەفەرپوور، عەلی بەیات، عەقیل شەبەک حوسێن کیانی ، عەمار بەهمەنی، سەجاد خەلیلی، محەممەد تەقی سالخۆردە، حوسێن بواس، محەممەد جەبەلی، ئەبولفەزل راه چەمەنی و حەمید قاسم پوور.
هەواڵنێرییەکانی ڕیژیمی کۆماری ئیسلامی پێشتر بڵاویان کردەوە کە بەشێکی دیکە لە بەرپرسانی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی کە بە کڵاوە سەوزەکان ناسراون کوژراون.