دادگاى تاوانى هەولێر بڕیارى لە سێدارەدانى بۆ حەوت تۆمه‌تباری تەقینەوەکەى نزیک کونسوڵخانەى ئەمەریکا لە هەولێر دەرکرد و ١٠ تۆمەتباریشیان سزاى زیندانى هەتا هەتاییان بەسەردا سەپێنرا.
ئەنجوومەنى ئاسایشى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، دادگاى تاوانى هەولێر بڕیاری لە سێدارەدانى بۆ حەوت تۆمەتبار و بڕیارى زیندانى هەتا هەتایى بۆ ١٠ تۆمەتبارى دیکە دەرکرد، بەتۆمەتی ئەنجامدان و پیلان داڕشتن بۆ تەقینەوەکەى ساڵی ڕابردووی شارۆچکەى عەنکاوەى نزیک کونسوڵخانەى ئەمەریکا.
ئەو تۆمەتبارانە له‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی گشتیی دژه‌تیرۆری سه‌ر به‌ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان وبه‌ڕێوبه‌رایه‌تیی ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ستگیر کرابوون به‌هه‌ماهه‌نگیی به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی ئاسایشی كه‌ركوك.
ساڵى ڕابردوو ئۆتۆمبێلێکى بۆمبڕێژکراو لە نزیک کونسوڵخانەى ئەمەریکا لە عەنکاوە تەقییەوە کە بەهۆیەوە دوو کەس کە خەڵکى باکورى کوردستان بوون کوژراون و هەشت کەسى دیکە برینداربوون.