Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران سێ گریلای پژاک لە شارەدێی نەڵاس ـی سەر بە شاری سەردەشت شەهید...

سێ گریلای پژاک لە شارەدێی نەڵاس ـی سەر بە شاری سەردەشت شەهید کران و سووتێندران

0
1126

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ڕۆژی کورد لە شاری سەردەشت، دۆینێ یەکشەممە ٢٣ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی سێ گریلای پژاک (لقی ڕۆژهەلاتیی پ ک ک) لە لایەن هێزەکانی ڕژیمی ئیسلامییەوە شەهید کران.

دۆینێ یەکشەممە کات ژمێر ٧ی سەر لە ئێوارە، لە بەری نەڵاس بەرەو گوندی ئاغەڵان، سێ ئەندامی پژاک کە بە سواری جیب گاڵانتێک بەرو گوندی ئاغەڵان لە ڕێگادا بوون،  کەوتنە بەر دەست ڕێژی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی و لە ئەنجامدا شەهید ىوون.

شایانی ئاماژەیە بە گوێرەی گێڕانەوەی شایەتحاڵێک بۆ هەواڵنێری ڕۆژی کورد، بە هۆی تەقەی هێزەکانی ڕژیم، جیبەکەوە سوتاوە و سەرجەم سەرنشینەکانی ناو جیبەکە گیانیان لە دەست دا و ئاگریان تێبەر بووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەوە بە هەواڵنێری ڕۆژی کوردی ڕاگەیاندووە کە سیخوڕەکان بە هەڵە ڕاپۆرتیان داوە کە ئەو سێ گریلایە، پێشمەرگە و ئەندانی حیزبی دێموکراتن و بەو هۆیەوە لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە بۆسەیان بۆ داندراوە و لە ئەنجامدا و بە هۆی سووتانی جیب گاڵانتەکەوە سووتاون و شەهید بوون.

پێویست بە ئاماژەیە کە دواتر تەرمی ئەو گریلایانە و خودی جیب گاڵانتەکە و سەرجەم تەرمەکانی تری ناو گاڵانتەکە لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستراون.

بە هۆی سووتانی ئەو جیب گاڵانتە و ئاگرکەوتنەوە، بەشێکی زۆر و بەرچاو لە لەوەڕگەی ئەو ناوچەیە، سووتاوە و ئاگری گرتووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوودڵشاد هەورامی: ئاشتیخوازیی نەتەوەی کورد و دووری کردنی لە شەڕ زۆرجار کارەسات‌و شکستی گەورەی توش کردووە
بابەتی دواترهەولێر: دادگای شاری هەولێر بڕیاری سزای لە سێدارەدانی بۆ ٧ تۆمەتبار دەرکرد
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان