Google search engine
ماڵەوە ھەواڵ جیهان لایەنگرێکی داعش لە فەرانسە فەرماندەیەکی پۆلیس و خێزانەکەی کوشت

لایەنگرێکی داعش لە فەرانسە فەرماندەیەکی پۆلیس و خێزانەکەی کوشت

0
976

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی ڕۆژی دووشەممەی هەواڵدەرییەکانی فەرانسە، پیاوێکی سەر بە ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش، فەرماندەیەکی پۆلیسی بە چەقۆ کوشتووە و دواتر ژنی ئەو پۆلیسەش دەکوژێ.

ئەو پیاوە کە لایەنگر و بەڵێندەرێکی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش بووە، ئەو فەرماندەی پۆلیسی فەرانسەیە لە بەر دەرگای ماڵەکەی دەکوژێ و دواتر ژن و کوڕە سێ ساڵەکەی ئەو فەرماندەیەش لە ناو ماڵەکەیاندا لە شاری مەنگاویل لە ٥٥ کیلۆمیتریی ڕۆژئاوای پاریس بە بارمتە دەگرێ.

بەپێی لێدوانیپیر ئانری ڕابێرت،  وتەبێژی وەزارەتی وڵاتی فەڕانسە، هێزەکانی پۆلیسی فەرانسە هەوڵێکی زۆریان دا تا لە ڕێگای دان و ستانەوە ژن و منداڵی ئەو فەرماندەیەی پۆلیس لە دەست ئەو کەسە دەربێنن بەڵام هیچ کەڵکی نەبوو بۆیە لە ئەنجامدا هێزەکانی پۆلیس ناچار بوون هێرش بکەنە سەر ماڵەکە و کەسەکەیان کوشت.

بەپێی لێدوانی ڕابێرت، کوڕە سێ ساڵانەکەی ئەو فەرماندەی پۆلیسی فەڕانسە ساخە بەڵام خێزانەکەی کوژراوە و مەیتەکەیان دۆزیوەتەوە.

بەپێی لێدوانی کاناڵی تەلفیزیۆنیی “ئەعماق” کە سەر بە ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعشە، بەرپرسێکی ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستیە ڕایگەیاندووە کە یەکێک لە ئەندامەکانیان لە پاریس عەمەلیاتێکی بەرینی ئەنجام داوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووهەولێر: دادگای شاری هەولێر بڕیاری سزای لە سێدارەدانی بۆ ٧ تۆمەتبار دەرکرد
بابەتی دواترئەلحەریری: حیزبووڵا بۆتە داردەستی ئێران لە سووریە و ئاژاوەگێڕی دەکات
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان