ڕێکخراوى نێودەوڵەتى هەواڵنێرانى بێ سنور کە ناوەندەکەى لە پاریس دەبێت لە ڕاپۆرتێک دا ڕەوشی ئازادی میدیاکان لە وڵاتانى دونیا تاوتوێ کرد. لەو راپۆرتەدا ئێران پلەى ١٦٩ى لە نێوان ١٨٠ وڵاتى جیهان دا هەیە واتە تەنیا ١١ ولات لە ئێران خرابتر هەیە . لەو راپۆرتە دا هەروەها هەموو وڵاتانى ناوچە ئازادیەکانى میدیاى زیاتریان لە ئیران دا هەیە. هەروەها لەو ڕاپورتە دا هاتووە سەرەڕاى باشتر بوونى پەیوەندییەکانى نێودەوڵەتى ئێران بەڵام ئێستاش هەر لە وڵاتانە هەژماردەکریت کە میدیا تێیدا ئازاد نیە.
لەوڕێزبەندییە دا وڵاتەکانى فینلەند، هۆلەند، نۆروێژ، دانمارک پلەى یەکەمى هەبونى ئازادی میدیا تۆمار کراوە وڵاتى ئەمریکا پلەى ٤١ دا جێ دەگرێت.
شایانى باسە میدیا یا ڕۆژنامەنوسێکى دژبەرى ڕێژیمى ئێران مافى ژیان و کار کردنى لەو وڵاتەدا نیە. دەزگاکانى ئەمنى و یاسای ئێران بە توندترین شێوە لە گەڵ ڕۆژنامەنوسان ومیدیاکارانى دژبەرى هەڵسوکەوت دەکات.