هیواداربوونی بۆریس جانسۆن به‌ ڕێكه‌وتنێكی نوێ له‌ گه‌ڵ یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا له‌ مانگی داهاتوودا

0
1254

ڕۆژی كورد :
بۆریس جانسۆن، سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا دوابه‌دوای به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌ و دانیشتنێك له‌ گه‌ڵ “ئۆرزۆلا ڤۆن دێرلاین” به‌رپرسی كۆمیسیۆنی یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا له‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی ۱۵ی حۆزه‌یران دڵخۆشی خۆی ده‌ربڕی له‌وه‌ی كه‌ به‌ توزێك خیرایی پێ به‌خشین به‌ وتووێژه‌كانی هه‌ر دوو لایه‌ن، واژووكردنی ڕێكه‌وتنێكی هاوبه‌ش له‌ گه‌ڵ یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا له‌ مانگی ته‌مووزدا دوور له‌ چاوه‌ڕوانی نابێت.

كۆبوونه‌وه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانسی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ له‌ نێوان ڕێبه‌رانی بریتانیا و یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا به‌ مه‌به‌ستی هه‌وڵدان بۆ ده‌ربازبوون له‌ قه‌یرانی وتووێژه‌كانی دوای “برێكسیت” به‌ ئه‌نجام گه‌یشت، بۆریس جانسۆن دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ ڕایگه‌یاند كه‌ له‌ سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ كه‌ روانگه‌ و هه‌ڵویسته‌كانی دوو لایه‌ن زۆر له‌ یه‌ك جیاواز نیه‌ و پێویسته‌ هه‌ر له‌ ئێستاوه‌ وزه‌ی زیاتر به‌ كۆبوونه‌وه‌كان ببخشرێت. ووویژه‌كانی بریتانیا و یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا له‌ ماوه‌ی چه‌ن حه‌وتووی ڕابردوو له‌ گه‌ڵ گرفت به‌ره‌وڕوو بوو و به‌ره‌وپێش چوونێكی به‌رچاوی تێدا به‌دی نه‌كرابوو.
ڕێكه‌وتنی به‌رده‌ستی ئێستا كه‌ پێوه‌ندییه‌كانی بریتانیا و یه‌كیه‌تی ئه‌وروپای كه‌م و زۆر له‌ هه‌مان بارودۆخی پێش په‌سه‌ندكردنی په‌یمانی برێكسیت ڕاگرتووه‌، له‌ ڕێكه‌وتی ۳۱ی دیسامبری ئه‌مساڵ به‌ سه‌ر ده‌چێت و پیویسته‌ ڕێكه‌وتنێكی نوێ جیگای پڕ بكاته‌وه‌. ئه‌و ماوه‌ی كه‌ پیویسته‌ بزانرێت بۆ ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تی ڕێكه‌وتنی نوێ پێویستی به‌ نوێكردنه‌وه‌ هه‌یه‌ یان نا؟ له‌ كۆتایی مانگی حۆزه‌یران به‌ كۆتایی خۆی ده‌گات. بریتانیا چه‌ندین جار ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ پێویستی به‌ نویكردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ نیه‌ و هیچ كات ڕه‌زامه‌ند نییه‌ بۆ نوێكردنه‌وه‌ی، به‌ڵام ئه‌وه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ زۆربه‌ی سیاسه‌تمه‌دار و بازرگانه‌كانی بریتانیا و ئه‌وروپا به‌ له‌ به‌رچاوگرتنی بارودۆخی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كڕۆنا خوازیاری نوێكردنه‌وه‌ی ڕیكه‌وتنه‌كانی ئێستان.
له‌ گشتپرسییه‌كی نوێ كه‌ به‌م دواییانه‌ له‌ وڵاتی بریتانیا به‌ ئه‌نجام گه‌یشتووه ده‌ریخستووه‌ كه‌ زیاتر له‌ نیوه‌ی دانیشتوانی ئه‌م وڵاته‌ خوازیاری درێژه‌پێدانی ڕێكه‌وتنی ئیستا له‌ گه‌ڵ یه‌كیه‌تی ئه‌وروپان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت بتوانێت هێزی خۆی له‌ سه‌ر به‌رگری كردن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كڕۆنا له‌و وڵاته‌ چڕ بكاته‌وه‌. پێشتریش “میشێل باڕنیه”‌ به‌رپرسی باڵای لێژنه‌ی وتوویژه‌كانی یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا له‌ كاروباری پێوه‌ندیدار به‌ برێكسیت له‌ گه‌ڵ ده‌ربڕینی خه‌م و په‌ژاره‌ی خۆی له‌ هاتنه‌ پێشه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان له‌ وتوێژه‌كان دا، ده‌وڵه‌تی بریتانیای به‌ پابه‌ند نه‌بوون به‌ بڕیاره‌كانی ڕێكه‌وتنی برێكسیت تاوانبار كردبوو.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووهەوڵدان بۆ یەکخستنەوەی دوو “سازمانی خەباتی کوردستان”، سیخورمەیەکی دەمکوتکەرو زەبرێکی کوشەندە لە ڕژیمی ئیسلامی ئێران
بابەتی دواتریه‌كیه‌تی ئه‌وروپا داوای له‌ ئێران كرد كه‌ پابه‌ندی بڕیاره‌كانی به‌رجام بێت و بگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر به‌ڵێنه‌كانی خۆی له‌و ڕیكه‌وتننامه‌دا

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.