ئه‌مڕۆ له شارى سلێمانى هونه‌رمه‌ند “جەمال جه‌لال” له ته‌مه‌نى ٧٤ ساڵێدا كۆچى دوایكرد كه یه‌كێك بووه له گۆرانیبێژانی ڕادیۆ بەغدا و موزیك ژه‌نه دیاره‌كانى ئامێرى عود.
جه‌مال جه‌لال له ته‌مه‌نى منداڵییه‌وه چۆته به‌غدا و له ته‌مه‌نى ١٤ ساڵیدا چۆته ڕادیۆى به‌غدا و كارى هونه‌رى ده‌ست پێكدرووه، خاوه‌نى زیاتر له ٥٠ گۆرانییه له‌و گۆرانیانه ته‌نیا ١٠ گۆرانى ماوه ئه‌وانى تر‌ى فه‌وتاون.
له ژیانى هونه‌ریدا جه‌مال جه‌لال له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک لە هونه‌رمه‌ندان ” حه‌مه ساڵح دیلان ، ڕه‌فیق چالاك ، دكتۆره به‌ڵقیس ، شه‌ماڵ سائیب” كارى هونه‌رى هه‌بووه.