هاونیشتمانییەکی تری باژێڕی ئورمیە لە سێدارە درا

0
760

ڕۆژی کورد: بەرەبەیانیی ٢٨ی گەلاوێژی 1395ی هەتاوی، زیندانییەکی کورد بە ناوی “ئایدین تەیموور پوور” بە تاوانی مادە هۆشبەرەکان لە بەندیخانەی سەڵماس لە سێدارە دراوە.

بەپێی هەواڵی ناوەندی دیموکراتی و مافی مرۆڤی کوردستان، ئەو هاونیشتمانییە خەڵکی گوندی “بالۆ”ـی باژێڕی ئورمیەیە و دوای ئەوەی کە سزای سێدارەی بەسەردا سەپا، ڕاگوازراوە بۆ بەندیخانەی سەڵماس.

 ڕێکەوتی 27ی گەلاوێژ، بنەماڵەی تەیموورپوور بە مەبەستی دوایین سەردان لەگەڵ “ئایدین”، بانگ کراون بۆ بەندیخانەی سەڵماس.

ئەو هاونیشتمانییەی باژێڕی ئورمیە بە تاوانی کڕین و فرۆشتنی مادە هۆشبەرەکان لە لایەن دادگای ئورمیە، سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.