ڕێکخراویی تیرۆریستی داعش ئه‌و جاره له پیلانێکی دژه نامرۆڤانه‌دا، به چه‌کی کیمیاویی هێرشی کرده سه‌ر پێشمه‌رگه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له چیای شه‌نگاڵ و، له‌و هێرشه‌دا به ده‌یان پێشمه‌رگه به‌ره‌و نه‌خۆشخانه ڕاگوێزران.
به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێران: ڕێکخراویی تیرۆریستی داعش به کاتیوشای چه‌کی کیمیاویی کراودا بنکه‌کانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی بوردۆمان کرد، که له‌و بۆردۆمانه‌دا به ده‌یان پێشمه‌رگه، به هۆی گازی کۆلۆرهوه تووشی خوێنڕێزی و ته‌نگه نه‌فه‌سی هاتبوون به‌ره‌و نه‌خۆشخانه ڕاگوێزران.
یه‌کێک له سه‌رچاوه ئه‌منییه‌تیه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ڕایگه‌یاند: ئه‌م بۆردوومانه‌ی ڕێکخراویی تیرۆریستی داعش هه‌ڵگری گازی کۆلۆرهو و هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا ئه‌ندامانی ده‌زگای ئه‌منییه‌تی ئامریکا، خه‌ریکی لێکۆڵینه‌وه‌ن.
له ساڵی ڕابردوودا ڕێکخراویی داعش چه‌ند جار به چه‌کی کیمیاویی هێرشی کردۆته سه‌ر پێشمه‌رگه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و له‌و هێرشه‌دا به ده‌یان پێشمه‌رگه به‌ره‌و نه‌خۆشخانه ڕاگوێزراون.
گازی کۆلۆر، یه‌کێک له‌و ماده کیمیاوییانهیه که له شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانی دا به کار هێنرا، به‌ڵام به پێی ڕێکه‌وتنی کونوانسیونی (تسلیحاتی) ساڵی 1997 به کار هێنانی ئه‌م ماده کیمیاوییهدا قه‌ده‌غه کرا.
ڕاده‌یه‌کی که‌می ئه‌م چه‌که کیمیاوییه بۆ به کارهێنانی چاره‌سه‌ری ئاوه، به‌ڵام ئیستفاده کردنی ئه‌م ماده کیمیاوییه له ئاستێکی باڵادا ده‌بێته هۆی کوێربوونی مرۆڤ و هه‌روه‌ها خوێنڕێزی و ده‌یان شتی دیکه.