چەک و تەقەمەنى کە ئێران بۆ یەمەنى دەنارد لە لایەن ئەمریکا ڕاگیرا

0
692

بە گوێرەى ئاژانسی هەوالى عەرەبستان کە لە زمانى جون کەرى وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا گواستیەوە باس لە دەست بە سەر دا گرتنى باریکى کەشتى کە چەک و تەقەمەنى ئێران بووە بۆ یەمەن دەنارد دەکات.

بە گوێرەى ئەو ڕاپورتە کە جان کەرى لە میانى وتەکانى بۆ کۆنگرەى ئەمریکا دەیکرد کوتى ” ئێمە کەشتیەکمان راگرتوە کە لە حالى گواستنەوەى چەک و تەقەمەنى بووە بۆ یەمەن ئەمەش ئەوە نیشان دەدات کە ئێران ئێستاش پشتیوانى لە گروپەکانى یەمەنى دەکات.

هەروەها لە درێژەى ئەو ڕاپۆرتە ئاماژە بە دەست بەسەر گرتنى کەشتیەکى تر کە بارەکەى ئامێرى پێشکەوتووى پەیوەندى کردن بووە بۆ شیعەکانى حوسی یەمەن دەناردرا دەکات.

شایانى باسە هیزەکانى عەرەبستانى لە  وەلامى دەست تیوەردانى ئێران لە کارو بارى وڵاتانى عەرەبى و بە تایبەتى لە یەمەن بە هێرشی بەربڵاو هیرشیان کردە سەر ئەو هیزانەى کە ئێران پشتیوانى لێدەکات هەر ئەوەندەش نائارامیەکى ترى لە ناوچە دروست کردوە بوە هۆى ئەوەى شەڕى ناو خۆى لە وڵاتە دروست ببێت کە ئامانجى ئێرانیش هەر لەو سۆنگەییەوەىە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.