Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران مەریوان: کاسبکارێکی کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆ کوژرا

مەریوان: کاسبکارێکی کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆ کوژرا

0
1336

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕۆژی کورد، ئه مڕۆ یەکشەممە ١٦ی ڕەشەممە، له بازاڕچەی سنووری باشماخی شاری مەریوان، کاسبکارێکی کورد بە تەقەی هێزەکانی ڕژیم کوژرا.

ئەو کاسبکارە کوردە ناوی مادیح پەرتەوەی کوڕی عەبدووڵا و خەڵکی ئاوایی کانی میرانی سەر بە شاری مەریوان ـە کە ٢٦ ساڵ تەمەنی بووە و بە گوێرەی زانیارییەکان، ژیانی هاوبەشی پێکهێناوە و خێزاندارە.

شایەتحاڵان دەڵێن بکوژەکە کەسێکە بە ناوی سەرهەنگ حوجەتووڵا پەرویزی کە بە تەقەی ڕاستەوخۆ کوشتوویەتی، ئەوە لە حاڵێکدا بوو ەکە مادیح کە ترۆمبیلی شلەخەجێی پێ بووە، بارەکەی کە گازواییل بووە دایگرتووە و ویستوویە لە شوێنەکە دوور بکەوێتەوە بەڵام لە لایەن خودی سەرهەنگ پەرویزی یەوە تەقەی لێکردوە و کوژراوە. پەرویزی، فەرماندەی هێزە ئینتزامییەکانی شاری مەریوانە.

هۆکاری کوژرانی ئەو کاسبکارە کوردە لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە، کڕین و فرۆشتنی گازوائیل ـە بۆ دابین کردنی ژیانی خۆی و بنەماڵەکەی.

شایانی باسە کە بە هۆی نەبوونی پیشەسازی و کارگە و دەرەتانی کار لە کوردستانی خۆرهەڵات و هەڵاواردنی لەڕادەبەدەری دەوڵەت، خەڵکی شارە سنوورییەکانی کوردستانی خۆرهەڵات ناچارن بۆ مانەوەی خۆیان و دابین کردنی بژیوی بنەماڵەیان، هەندێ کەل و پەل لە کوردستانی باشوورەوە هاوردە بکەن و هەندێ کەل و پەلیش هەناردەی ئەو دیو سنوورە دەستکردەکان بکەن کە لە ڕوانگەی حکومەتەوە نایاساییە و بەو هۆیەشەوە بە تەقەی ڕاستەوخۆ، کوردستانییەکان دەکژن و بریندار دەکەن.

ئیزنی تەقەی ڕاستەوخۆ بە ئاشکرا و بە ناوی ئەمنیەتی نەتەوەییەوە دراوە بە سەرباز و هێزە ئینتزامییەکانی سەرسنوورەکان کە زۆربەشیان خۆجێی نین، لە ڕووداوێکی تردا، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٦ی بەفرانباری ١٣٩٤اووڵاتییەکی کورد بە ناوی “گەرمان مەحموودپور”، تەمەن ٤٦ ساڵ و کوڕی “عەلی”، بە هۆی تەقەت ڕاستەوخۆی مەئمورانی هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئێران، لە شاری سێرۆ سەر بە پاریزگای ورمێ گیانی لەدەست دا.

SHEHID

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوویەکەم ژنی شەهیدی ڕاپەرین، خەڵکی خۆرهەڵاتی کوردستان بووە
بابەتی دواترتەقینەوەیەک لە عێراق لانیکەم ٧٦ کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان